تیمی زانستیی لێکۆڵینەوەی بواری بایۆتەکنۆلۆجیای سەر بە کۆمپانیای "بایۆماد" توانیویانە بەختەوەرانە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە بەردەوامەکانیان سەبارەت بە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان، سەرئەنجام لە ڕێکەوتی 26ی شوبات، دۆزینەوەی چارەسەری کۆڤید-19 یەکلایی بکەنەوە.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی كۆمپانیاكه كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه، کۆمپانیای بایۆماد ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت کە لەگەڵ پشتیوانیی سەرمایەگوزارانی کەرتی تەندروستی، لەماوەی دوو هەفتەدا ئەنجامی سەرکەوتووی لێکۆڵینەوەکانی هەم وەک دەرمان و هەم وەک چێشتەی تەواوکەر (ساپلمنت) بخاتە خزمەت تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڤید-19 ناسراو بە کۆرۆنای نوێ لە کوردستان و بەدوای ئەوەدا توانایی ئەوەی هەیە کە لە ماوەی سێ مانگدا ئەم چارەسەرە بگەیەنێتە هەموو وڵاتانی تووشبوو بەم ڤایرۆسە.
بۆ مەبەستی بەرهەمهێنان و هەروەها بەجیهانیکردنی بازاڕی چارەسەری ڤایرۆسی کۆڤید-19 و دەستپێشخەری بۆ خۆسەلماندنێکی گەورە لەپێناو تەندروستیی مرۆیی‌دا بە هەموو هێز و تواناییانەوە بێنە پشتی ئەم داهێنانە گەورەیەوە
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته ڕوو، لە ڕێگەی ئەم راگەیاندراوەوە خەڵکی کوردستان و بەدوای ئەویشدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار بکاتەوە کە ئیتر هیچ پێویست بە نیگەرانی و دڵەڕاوکێ سەبارەت بەم پەتا جیهانییە ناکات و زانستوانانی کورد ئامادەیی ئەوەیان تێدا هەیە کە لە کورتترین ماوەدا هەم کوردستان لە مەترسیی ئەم نەخۆشییە بپارێزن و هەم لە کوردستانەوە کار بۆ رزگارکردنی تووشبوانی هەموو وڵاتانی جیهان بکەن.
دۆزینەوەی چارەسەری ئەم ڤایرۆسە نوێیەی کە لە گەورەشاری وۆهانی وڵاتی چینەوە بۆ یەکەمجار دەرکەوت و بە خێرایی بە جیهاندا بڵاو بوویەوە لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە پێشینەکانی بایۆماد سەبارەت بە ڤایرۆس و چارەسەرەکانی بەڕێوە چووە، بە شێوەیەک کە توانیویەتی بەر لەوەی کۆڤید-19 بە هەرێمی کوردستاندا بڵاو ببێتەوە، بگاتە ئەنجام.
لە رێگای ئەم راگەیاندراوەوە، کۆمپانیای بایۆماد بانگهێشتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها سەرمایەگوزار و وەبەرهێنەرانی کوردستان لە کەرتی تەندروستیدا دەکات بۆ مەبەستی بەرهەمهێنان و هەروەها بەجیهانیکردنی بازاڕی چارەسەری ڤایرۆسی کۆڤید-19 و دەستپێشخەری بۆ خۆسەلماندنێکی گەورە لەپێناو تەندروستیی مرۆیی‌دا بە هەموو هێز و تواناییانەوە بێنە پشتی ئەم داهێنانە گەورەیەوە.
بەختەوەرین کە خەڵکی کوردستان ئاگادار بکەینەوە کە کۆمپانیای بایۆماد، وەک مەکۆی چەندین تیمی پسپۆڕی و داهێنەری بوارە زانستییە جیاجیاکان چ لە ناوخۆ و چ لە دیاسپۆرای کوردستان لەپێناو نیشتمانێکی ئاوەدان و نەتەوەیەکی بەختەوەردا چەندین پڕۆژەی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیک و گەورەی لە بوارەکانی وزەی پاک، ژینگە و تەندروستیدا بە ئەنجام گەیاندووە کە دەتوانن نەک کوردستان بە جیهانەوە گرێ بدەن بەڵکوو کوردستان وەک جەمسەرێکی بەهێزی زانستی بسەلمێنێت.
لە ڕاپۆرتێکدا کە ماڵپەڕی "BBC"ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە داخۆ ڤایرۆسه‌كه په‌تایه‌كى جیهانى دروست كردووه، یان هێشتا له توانادا هه‌یه كۆنتڕۆڵ بكرێت و به‌گوێره‌ى تیدرۆس ئه‌دهانۆ گیه‌ریسۆسا سه‌رۆكى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهان، كۆرۆنا تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه ببێت به په‌تایه‌كى جیهانى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێ "هێشتا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ڤایرۆسه‌كه بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه، بۆیه به‌كارهێنانى وشه‌ى په‌تا له‌گه‌ڵ واقیع یه‌ك ناكرێته‌وه".
جێی ئاماژەیە، تا ئێوارەی ئەمڕۆ هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکرابوون، جیا لەوانەی شاری کەرکووک، بەڵام بەپێی دوایین زانیاری کە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە هاتووە: به هاووڵاتییان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا پشكنین بۆ 24 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدرا كه له نێویاندا چوار هاووڵاتیی له شاری سلێمانی ده‌ره‌نجامی پشكنینه‌كانیان ده‌رچوو كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 كه پێكهاتبوون له خێزانیكی سێ كه‌سی و ژنێك كه سه‌رجه‌میان پێشتر سه‌ردانی ئێرانیان كردبوو و دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له پڕۆسه‌ی كه‌ڕه‌نتین و چاودێری كردنی ته‌ندروستی پشكنینیان بۆ كرا و له كاتی ئێسته له نه‌خۆشخانه‌ی جیاكراوه‌ی تایبه‌ت به‌م نه‌خۆشیه دانراون و باری ته‌ندروستیان جێگیره.
ئەوەیش خراوەتە ڕوو: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دووپات ده‌كاته‌وه كه پێویسته هه‌موولایه‌ك پابه‌ندی بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ و ڕێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پاڵپشتی تیمه‌كانی ته‌ندروستی بن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر گۆمانلێكراوێك و گه‌شتیارێك كه دوورن له چاوی تیمه‌كانی ته‌ندروستی.
ڤایرۆسی كۆرۆنا "Coronavirus" گرووپێك ڤایرۆسن كه تووشی مه‌مكداره‌كان ده‌بن، له‌وانه‌ش مرۆڤه‌كان و باڵنده‌كان. له مرۆڤه‌كاندا، ده‌بێته ھۆی ژه‌ھراویبوونی ھه‌ناسه‌دان به نه‌رمی، به‌ڵام له ھه‌ندێك باردا ده‌كرێ كوشنده بێت، له مانگا و به‌رازه‌كاندا ده‌كرێ ببنه ھۆی سكچوونیان له كاتێكدا له مریشكه‌كاندا ده‌بیته ھۆی ژه‌ھراویبوونی به‌شی ھه‌ناسه‌دانی سه‌ره‌وه.