هه‌وكردن و ئاوسان و گرفت له چاوه‌كان دیاردهیهیك به‌ربڵاوه و زیاتر به‌هۆی هه‌ستیاری و تۆز و پیسی و ده‌نكه ههڵالهوه دروست ده‌بێت، به‌مشێوه‌یه چاو تووشی سوربوونه‌وه و خوران ده‌بێت و دواجاریش هه‌وكردنی چاوی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له خواره‌وه گرنگترین چاره‌سه‌ره سروشتییه‌كانی ئه‌و گرفته‌تان بۆ ده‌خه‌ینه ڕوو.
یه‌كه‌م: په‌تاته، په‌تاته‌یه‌ك بخه‌ره به فرگرهوه تا به ته‌واوی سارد ده‌بێ، دواتر له‌تی بكه و بۆ ماوه‌ی 15 خولهك له‌سه‌ر چاوه‌كانتی دابنێ و ڕۆژانه سێ‌جار ئه‌م كاره دووباره بكه‌ره‌وه و به ته‌واوی هه‌وكردنی چاو بوونی نامێنێت و چاوه‌كان ده‌حه‌سێنێته‌وه و ئاوكردنی چاویش له‌ناو ده‌بات.
دووه‌م: گیراوه‌ی خوێ، ئاو و خوێ تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه و بیكه‌ره ناو چاوه‌وه، یان بیخه‌ره ده‌فرێكی گه‌وره و ڕووخسارتی تێ بخه، خوێ دژه میكرۆبێكی به‌هێزه و پیسی و ته‌نه نامۆكانی ناو چاو له‌ناو ده‌بات و پاكی ده‌كاته‌وه، به‌مه‌یش هه‌وكردن كۆتایی دێت.
پێویست ناكات سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت و به‌م هه‌نگاوانه چاره‌سه‌ری بكه‌ن
سێیه‌م: ته‌نی گه‌رم، دانانی ته‌نی گه‌رم له‌سه‌ر
چاوه‌كان، حه‌سانه‌وه‌ی پێویستیان پێ ده‌دا و هه‌وكردنیش له‌ناو ده‌بات، جیا له‌وه وشكبوونه‌وه‌ی چاو كۆتایی پێ ده‌هێنێت و به ڕێگایه‌كی سوودبه‌خش داده‌نرێت.
چواره‌م: سێ‌و، سێوێك پاك بكه‌ره‌وه و پاشان كرۆك و توێكڵه‌كه‌ی به باشی ورد بكه و له‌سه‌ر پارچه پهمۆیهكی دانێ و ئنجا بیخه‌ره سه‌ر چاوه‌كانت و ماوه‌ی 15 خولهك با بمێنێته‌وه، پاشان چاوه‌كانت بشۆ، به‌مشێوه‌یه هه‌وكردن و وشكی چاو و ته‌نی پیسی ناو چاوه‌كان به ته‌واوی له‌ناو ده‌چن.