مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی كوردستان، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا رای ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كارییه‌كی باشی كردووه و ئه‌گه‌ر سنووره‌كان دابخرێن، به‌شی شه‌ش مانگ پێویستی له‌ناو كۆگه‌كاندا هه‌ن.
ئه‌و تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكی تری تایبه‌ت به خۆراك و هاورده و به‌رهه‌می ناوخۆ و پێی وایه، "نابێ هاووڵاتییان له كه‌میی خۆراك هیچ نیگه‌رانییه‌كیان هه‌بێت".
دۆخی ئێسته‌ی هاورده بۆ هه‌رێمی كوردستان چۆنه، دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له سنووری وڵاتان و هاورده‌كردنی هه‌ندێ وڵات به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا داخران؟
هاورده‌كردنی كاڵا له هه‌رسێ مه‌رزی باشماخ و په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌ران، به‌ڕووی ئێران كراونه‌ته‌وه و خواردن و كه‌لوپه‌ل و پێویستی هاورده‌ی كوردستان ده‌كرێن و گرفت له خواردنه‌كاندا نییه.
له كارگه‌كانی ناوخۆ توانا‌مان هه‌یه بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ماست و شیر و هێلكه به‌شی پێویستی به‌رهه‌م بێنین
له كاتێكدا هاووڵاتیی ئێران بۆی نییه بێته ناو خاكی هه‌رێم، ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی خۆراك دێنن چۆن له سنووره‌كانه‌وه راده‌ستی هه‌رێمی ده‌كه‌ن؟
راسته له‌و رووه‌وه كێشه‌مان هه‌یه، بۆیه ئه‌وان له نزیك سنووره‌كه راده‌ستی بارهه‌ڵگره‌كانی هه‌رێمی ده‌كه‌ن و خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌و راده‌ستكردنه‌ش كاره‌كان زۆر دواده‌خات و پێویستی به‌كاتێكی زۆرتر ده‌بێت.
كۆی هاورده بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان چه‌نده؟
به‌شێوه‌ی رێژه‌یی دیاریمان نه‌كردووه، به‌ڵام رۆژانه ته‌واوی پێویستییه‌كان له ئێرانه‌وه ده‌هێنرێنه ناو خاكی هه‌رێم، له‌و مه‌رزانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئێران كراونه‌ته‌وه، رۆژانه نزیكه‌ی هه‌زار بارهه‌ڵگر له ته‌واوی پێویستییه‌كان هاورده ده‌كرێن.
ئه‌گه‌ر سبه‌ی ته‌واوی سنووره‌كانی ئێرانیش له ترسی كۆرۆنا داخران یان ئێران خۆی دایخستن، به‌رهه‌می هه‌ڵگیراوی كۆگه‌تان هه‌یه؟
هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی رابردوودا كارێكی وای كردووه كه ئه‌گه‌ر سنووری وڵاتان له‌گه‌ڵماندا دابخرێن، به‌شی ئه‌وه‌نده خواردن و پێویستی له كۆگه‌كانمان هه‌ڵگیراون كه تووشی گرفت و كه‌می خۆراك و خواردن نه‌بینه‌وه.
به‌دیاریكراوی به‌شی چه‌ند مانگ خواردن و پێویستی هه‌ڵگیراوه ئه‌گه‌ر سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ دابخرێن؟
هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌ش رووی دا، ئێمه ئێسته كۆگه‌كانمان پڕن له خۆراك، به‌شی شه‌ش مانگ خۆراك و پێویستی هه‌ڵگیراون، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی هه‌زاران كۆگه‌ی خوارده‌مه‌نییه، بۆیه له‌و رووه‌وه كێشه‌مان نییه.
ئه‌مه‌ی باسی ده‌كه‌ی بۆ ئه‌و خواردنانه‌یه كه چه‌ند ساڵێكی زۆریان هه‌یه بۆ به‌سه‌رچوون، ئه‌ی خواردنه‌كانی تر مه‌به‌ستم به‌رهه‌می سپیایی، ماست و شیر و به‌رهه‌مه‌كانی تر، ئه‌وانه چۆن پێویستی پڕ ده‌كه‌نه‌وه؟
بۆ ئه‌وانه‌ش كاری باش كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به‌شی یه‌ك مانگ پێویستی هه‌ن، به‌ڵام خۆشمان له كارگه‌كانی ناوخۆ توانا‌مان هه‌یه بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ماست و شیر و هێلكه به‌شی پێویستی به‌رهه‌م بێنین، واته له‌وه‌شدا گرفتمان بۆ دروست نابێت.
چه‌ند كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شیره‌مه‌نی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن؟
له هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر له 30 كارگه‌ی به‌رهه‌می شیره‌مه‌نی هه‌ن.
هه‌وڵه‌كانتان چۆنن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و كه‌مكردنه‌وه‌ی هاورده؟
له خواردنه وشكه‌كان وه‌ك برنج و نۆك و نیسك و رۆن و خواردنه‌كانی تر، پشت به هاورده ده‌به‌ستین، له‌گه‌ڵ له‌قوتوونراوه‌كان، به‌شێوه‌ی گشتی پێویستییه‌كان له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن، ته‌نیا توانیومانه به‌شی گلدانه‌وه زیاتر بكه‌ین.
هاوئاهه‌نگیتان چۆنه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و بازرگانی؟
بازرگان و هاورده‌كاران به‌پێی پێویستی بازاڕ كاڵا و خۆراك هاورده ده‌كه‌ن، پێوه‌ندیی باش هه‌یه له نێوانمان، پێكه‌وه كار له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان ده‌كه‌ین.
ئه‌و به‌رهه‌مانه كامانه‌ن كه ده‌كرێ له داهاتوودا هاورده‌كردنیان كه‌م بكرێته‌وه یان هه‌ر هاورده نه‌كرێن؟
پێكه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌سه‌ر ئه‌وه كارمان كردووه، له‌كاتی پێگه‌شتنی به‌رهه‌می جووتیاران له ناوخۆ، هاورده‌كردنی به‌شی زۆری سه‌وزه و میوه و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئێسته وه‌رزی پێگه‌یشتن نییه، بۆیه هاورده به‌رده‌وامه.
دۆخی هه‌رێمی كوردستان له رووی هاورده و ناردن له‌گه‌ڵ عێراق چۆنه؟
پێوه‌ندیی باشمان له‌گه‌ڵ شاره‌كانی تری عێراق هه‌یه و پێكه‌وه ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌كه‌ین، رۆژانه هاورده و ناردن له نێوان هه‌ردوولا هه‌یه و پێویستی خواردن و كاڵا بۆ یه‌كتر ده‌نێرین.
بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌هۆی نه‌خۆشیی كۆرۆناوه هاورده‌كردنیان تێدا راگیراوه، له چ وڵاتێكه‌وه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه بۆ هاورده؟
به‌شێوه‌ی كاتی له‌گه‌ڵ چین هاورده راگیراوه، ئێسته له هه‌موو وڵاته‌كانی تره‌وه هاورده‌مان هه‌یه، ئه‌و خواردنانه‌ی به‌تایبه‌تی برنج كه پێشتر له چینه‌وه ده‌هات، ئێسته ده‌توانین له وڵاتانی تریشه‌وه هاورده‌ی بكه‌ین.
وشه/دیمانه‌ی هۆشیار عه‌لی