کاتی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەنرا

:: PM:01:16:10/03/2020 ‌
بڕیارە لە کۆتایی هەفتەدا مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت، سەرچاوەیەک ئاشکرای کرد، مووچەی ئەم وەزارەتە لە کاتی خۆی دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەم 10ـی ئادار، سەرچاوەیەكی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر بە "وشە"ـی راگەیاند، هەر چەندە بەهۆی  ئەو بارودۆخەی بەهۆی كۆرۆناوە دروست بووە خشتەی دابەشكردنی مووچە گۆڕانكاری تێدا كراوە و مووچەی وەزارەتی تەندروستی پێشخراوە، بەڵام مووچەی وەزارەتی پەروەردە لە كاتی خۆی دەدرێت.

بەڕێوەبەرەكان ئاگەدار كراونەتەوە بۆ ئەوەی سبەی چوارشەم چەكی مووچە وەربگرن 
ئەو سەرچاوەیە گوتی، مەبەست لە كاتی خۆی 12ی ئەم مانگەیە، واتە رۆژی پێنجشەمی داهاتوو مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێ.
 
ئەوەیشی روون كردەوە، بەڕێوەبەرەكان ئاگەدار كراونەتەوە بۆ ئەوەی سبەی چوارشەم چەكی مووچە وەربگرن.

هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، دوای تەنگژەی دارایی پشت بە فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە بەپێی ڕێككەوتنێك بۆ هەرێمی كوردستان دێتە ناردن، دەبەستێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ساڵی 2019 پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و مووچە ئاسایی بووەوە و رۆژی پێنجی هەموو مانگێك دەست به دابەشكردنی دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد