كۆمپانیای كاڤیاری ڕووسی كه تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانی مۆبایله گرانبه‌ها و ناوازه‌كان، مۆبایلێكی گالاكسی جۆری ئێس 20 ئولترای به زێڕ و ئه‌ڵماس و به‌ردی ناوازه به‌رهه‌مهێنا و پێشبینی ده‌كرێ چه‌ند دانه‌یه‌كی كه‌می له داهاتوویه‌كی نزیك لێ بخرێته بازاڕه‌وه.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی داوه، كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فۆرچنه ئه‌و گالاكسیه تایبه‌ته‌یان به‌رهه‌م هێناوه و له داهاتوویه‌كی نزیكیش ده‌یخه‌نه بازاڕه‌وه، شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی گالاكسییهكه به چه‌ندان شێوازی جیا جیا له زێڕ و ئه‌ڵماس و به‌ردی تایبه‌ت و ناوازه دروست كراوه.
بڕیاره له‌گه‌ڵ خستنه بازاڕی ئه‌و به‌رهه‌مه، كۆمپانیای كاڤیار هاوكات هه‌مان جۆری گالاكسی به به‌رگی تیتانیۆم و پێستی تیمساح بخاته بازاڕه‌وه.
گالاكسی زێڕ نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 40 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی
به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، نرخی ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیانه‌ی
كاڤیار ده‌گاته نزیكه‌ی 40 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ هه‌ر یه‌كێكیان، ئاماده‌یشه له‌سه‌ر داوا و خواستی سه‌رمایه‌داران به‌و شێوازه‌ی خۆیان ده‌یه‌وێ له زێڕ و ئه‌ڵماس و به‌ردی نایاب مۆبایله‌كه‌یان بۆ دروست بكات.
ئه‌و كۆمپانیا ڕووسیه پێشتریش مۆبایلی ئایفۆنی له زێڕ دروستكراو و به وێنه و ئیمزای ستیڤ جۆبزی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی به‌رهه‌مهێنا و خستیه بازاڕه‌وه.