10 كەیسی گوماناوی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە كە سەردانی چەندان پرسەیان كردووە

:: PM:02:13:12/03/2020 ‌
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات، 10 كەیسی گوماناوی بە ڤایرۆسی كۆرنا هەیە كە سەردانی چەندان پرسەیان كردووە.

10 كەیسی گومان لێكراو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی هەیە كە بەداخەوە سەردانی پرسەیان كردووە
ئەمڕۆ پێنجشەم 12ـی ئادار، سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ئاشكرای كردووە، 10 كەیسی گومان لێكراو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی هەیە كە بەداخەوە سەردانی پرسەیان كردووە.

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات پابەندی رێنوێنییەكانی تەندروستی بن.

باسی لەوەش كردووە، پرسە و بۆنەكان و قەرەباڵغی لەهەر شوێنێك بێت سەرچاوەی بڵاوكردنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە، بۆیە بەبڕیاری پارێزگار و قایمقامییەت سەرجەم شوێنە قەرەباڵغەكان چۆڵ دەكرێن، تكام وایە هاوكاربن بۆ جێبەجێكردنی رێنوێنییە تەندروستییەكان.

ئەو نووسراوەی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە كاتێكدایە هێشتا 31 قوتابی گەڕاوەش لە پارێزگای سلێمانی ماون خۆیان ڕادەستی كەرەنتینەكان بكەن بەهۆی گەڕانەوەیان لە ئێران خۆیان شاردووەتەوە.



وشە - رامیار جەواد