نرخی زێڕ دابەزی

:: AM:10:48:13/03/2020 ‌
نرخی زێر لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەخێرای دادەبەزێت و خاوەن نووسینگەیەكی دراو گۆڕینەوەش گرانبوونی نرخی دۆلاری ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی 13ـی ئادار، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال حاوەنی نووسینگەی دراو گۆڕینەوەی نرخ بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی بەرانبەر 121 هەزار و 700 دینارە و نرخی 100 یۆرۆ بەرانبەر 135 هەزار و 500 دینارە و نرخی 100 پاوەندی بە 156 هەزار دینارە و نرخی 100 لیرەی توركی بە 20 هەزار دینار و نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە هەشت هەزار و 200 دینارە.

لەبارەی نرخی زێڕ گوتی، یەك مسقال زێڕی عەیار 18 بە 230 هەزار دینارە و نرخی یەك مسقال زێری عەیار 21 بە 260 هەزار دینارە و نرخی یەك مسقال زێڕی عەیار 24 بە 318 هەزار دینارە.

جیاوازی نرخی زێڕ ئەمرۆ لەگەڵ هەفتەی ڕابردوو 20 هەزار دینارە

ڕوونی كردەوە، جیاوازی نرخی زێڕ ئەمرۆ لەگەڵ هەفتەی ڕابردوو 20 هەزار دینارە لە كەمبوونەوەی نرخەكەی ئەوەیش پێوەندی بە بۆرسەی دنیاوە هەیە.



وشە - رامیار جەواد