بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كورستان ئاشكرای دەكات، سبەی شەپۆڵێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 13ـی ئادار، لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كراوە، پلەكانی گەرمی لە ئەمڕۆوە دەست دەكات بە نزمبوونەوەی و شەپۆڵێكی باران و بەفر دەست پێ دەكات.
لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت لە هەندێك شوێن پێشبینی دەكرێت لێزمە بارانیش بێت
كەشناسی ڕای گەیاندووە بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ 23 بێت و سبەی دابەزێت بۆ 18 پلە و نزمترین پلەی گەرمی ئەمڕۆ 18 بێت و سبەی دابەزێت بۆ 15 پلە.
باس لەوەشكراوە شەپۆڵێكی باران بارین شارەكان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت لە هەندێك شوێن پێشبینی دەكرێت لێزمە بارانیش بێت.
هەرێمی كوردستان كاریگەرە بە كەشوهەوای دەریای ناوەڕات و دەریای سوور ساڵانە زیاتر لە دوو هەزار ملیم بارانی لێدەبارێت و لە بەشێكی زۆر شار و شارۆكەكانیشی بەفر دەبارێت.