ژنێك له پارێزگای ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی میسڕ، دوای ئه‌وه‌ی خیانه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ ئاشكرا ده‌بێت، بڕیاری تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌دات و بێهۆشی ده‌كات و دواتر ئه‌ندامی نێرینه‌ی ده‌بڕینه‌وه و تووشی خوێنبه‌ربوونێكی زۆر ده‌بێت.
ئه‌و ژنه پاش ئه‌وه‌ی مۆبایلی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێ و نامه‌كانی ده‌خوێنێته‌وه، دڵنیا ده‌بێته‌وه له‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی خیانه‌تی لێ ده‌كات، بۆیه بڕیاری تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌دات، سه‌ره‌تایش به حه‌بی خه‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی بێهۆش ده‌كات و دواتر به چه‌قۆیه‌ك كه له چێشتخانه‌كه‌یان هه‌بووه، ئه‌ندامی نێرینه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بڕێت و به‌جێی دێڵێت، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات تووشی خوێنبه‌ربوونێكی زۆر بێت و دۆخی ته‌ندروستی تێك بچێ و بێهۆش بووه و له به‌شی چاودێری چڕ له نه‌خۆشخانه چاودێری ده‌كرێت.
له نێو مۆبایلی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ڵگه‌ی خیانه‌تكردنی دۆزییه‌وه
ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن 23 ساڵه دوای ئاشكرابوونی تاوانه‌كه‌ی خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كرد و دووپاتی له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه كرده‌وه و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی خیانه‌تی لێ كردووه.
زیاتر
گوتی، ماوه‌یه‌ك بوو هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌ڵسوكه‌وتی به ته‌واوی له‌گه‌ڵم گۆڕا بوو، منیش گومانم كردبوو، كه خیانه‌تم لێ ده‌كات، بۆیه بڕیارم دا حه‌بی خه‌وی پێ بده‌م، پاش ئه‌وه‌ی خه‌وی لێكه‌وت و ئاگای له‌خۆی نه‌ما، سه‌یری مۆبایله‌كه‌یم كرد و پشتڕاست بوومه‌وه كه خیانه‌تی لێكردووم و به‌ڵێنی هاوسه‌رگیری به ژنێكی تر دابوو، بۆیه له حاڵه‌تی تووڕه‌ییدا بڕیارم دا تۆله‌ی لێ بكه‌م و ئه‌م كاره‌م ئه‌نجام دا.