حکوومەتی هەرێمی کوردستان زووتر فریاکەوت و رێوشوێنی توندی دژی کۆرۆنا لە سنوورەکان گرتەبەر
هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆنا له "قوم" ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئێران, به ته‌واوی ته‌شه‌نه‌ی نه‌كردبوو، به‌هۆی هه‌ستكردن به مه‌ترسییه‌كان، به خێرایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كانی گرته به‌ر و له یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندی كه‌ره‌نتیینه‌ی دابین ئاماده كرد.
یه‌كێك له گرفته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو، بریتی بوو له نه‌بوونی پلانی توكمه و گشتگیر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان. به‌ڵام كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رزوو ده‌ركی به‌و بۆشاییه كرد و تیمی تۆكمه‌ی بۆ دروست كرد.
پێش كۆڕۆنا، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك ئه‌و تیمه، توانییان گرفتی غاز كه به سیاسی كرابوو، چاره بكه‌ن. له‌گه‌ڵ ده‌نگۆی هاتنی كۆرۆنا، خه‌ریك بوو ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌نزین دروست ببێت، حكوومه‌ت توانی له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا كۆتایی پێ بهێنێ. هۆیه‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێشتر حكوومه‌ت سه‌نته‌رێكی میدیای به‌هێزی نه‌بوو به ته‌واوی بچێته ناو هه‌موو ڕیشه‌كانه‌وه و نه‌یه‌ڵێ میدیا و سۆشیاڵ میدیا زانیاریی نادروست بڵاو بكه‌نه‌وه. به‌ڵام ئێسته ئه‌و بۆشاییه نه‌ماوه.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، له‌وكاته‌ی گه‌شتیارانی كوردستان له ئێران ده‌گه‌ڕانه‌وه، له ژماره‌یه‌ك هۆتێل و مۆتێل له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان كه‌ره‌نتینه كران. به‌گوێره‌ی دوایین به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كوردستان، تا ئێسته 1014 كه‌س له كه‌ره‌نتینه ماونه‌ته‌وه و 2001 هاووڵاتییش له كه‌ره‌نتینه‌وه ره‌وانه‌ی ماڵ كراونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند پشكنینێكیان بۆ كراوه.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م به‌دواداچوونه، 15 كه‌س له كوردستان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان كه یه‌كێكیان مردووه و یه‌كێكیش به ته‌واوی چاك بووه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، ئێسته له پێشینه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه، بۆ ئه‌وه‌یش حكوومه‌ت چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردووه و به‌رده‌وامیش داوای خۆپارێزیی له هاووڵاتییانی كوردستان ده‌كات و هه‌نگاو به هه‌نگاو چاودێری دۆخه ده‌كات و له كاتی پێویستی رێوشوێنی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت و بڕیار ده‌دات.
ئه‌م وردیی و رژدییه له هه‌موو لایه‌كه‌وه بووه‌ته جێی ده‌ستخۆشی و زۆر چاودێری بێلایه‌ن له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نووسن "ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كردوویه‌تی، به وڵاتانی پێشكه‌وتووی وه‌ك ئه‌وروپایش نه‌كراوه".
لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو، ڕێوشوێنه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای جێبه‌جێ نه‌كرای،ه چی ڕووی ده‌دا؟
هه‌ندێك له پزیشك و چاودێرانی بواری ته‌ندروستی وای لێك ده‌ده‌نه‌وه، له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا حكوومه‌ت ڕێوشوێنه‌كانی نه‌گرتایه‌ته به‌ر و سیستمی هاتوچۆی له مه‌رزه‌كان گۆڕانكاری تێدا نه‌كردایه، دوور نییه ئێسته زیاتر له هه‌زار تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه له كوردستان هه‌بووایه‌ن، نموونه‌ی جێبه‌جێكردنی كه‌ره‌نتینه‌یش به باشترین هه‌نگاوی خۆپارێزی ده‌زانن.
محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كوردستان، به"وشه"ی راگه‌یاند، حكوومه‌ت به گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێوشوێنانه ژیانی ملیۆنان هاووڵاتیی له هه‌رێمی كوردستان پاراستووه، چونكه وانه‌بووایه كاره‌سات رووی ده‌دا له كوردستان.
بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی باڵای پێك هێناوه كه له‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگانه پێكهاتوون ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندارن، هاوكات رۆژانه ڕێنوێنی به شێوازی جۆراوجۆر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گوته‌ی ئه‌و راوێژكاره ته‌ندروستییانه‌ی "رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له هه‌رێم و عێراق" كار ده‌كه‌ن، گواسته‌وه بۆ "وشه" كه ده‌ڵێن "رێككاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم زۆر له پێش وڵاته پێشووكه‌تووه‌كانه‌وه‌یه".
د.محه‌مه‌د قادر دووپاتی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێككاره ته‌ندروستیانه نه‌بوایه‌ن، ئێسته هه‌رێمی كوردستان هیچی له‌و وڵاتانه كه‌متر نه‌ده‌بوو كه به‌هۆی كۆرۆناوه ژیانیان تێك چووه، چونكه نزیكترین دراوسێمان ڤایرۆسه‌كه كاره‌ساتی تێدا ناوه‌ته‌وه، كه ئێرانه.
یه‌كێك له‌و قسانه‌ی له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرنا مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران دركاندی، ئه‌وه بوو "ژیان و ته‌ندروستی خه‌ڵك له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه". ئه‌وه‌یش وای كرد حكوومه‌ت به یه‌ك تیم كار بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بكات.
هه‌نگاوێكی تری حكوومه‌ت كۆنترۆڵكردنی ڕاگه‌یاندن و سۆشیال میدیابوو، وای كرد هه‌مووان به‌یه‌ك دروشم و ئامانج دژی ڤایرۆسه‌كه و هێوركه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی بن. ته‌نانه‌ت له دوایین كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی كه ڕۆژی دووشه‌می ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو د.جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه هه‌ر ڕاگه‌یاندن و سۆشیال میدیایه‌ك دژی ئامانجه‌كانی حكوومه‌ت و خه‌ڵك زانیاری بڵاو بكاته‌وه، ڕێوشوێنی یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
سیستمی كه‌ره‌نتینه نه‌بوایه ئێسته سه‌تان حاڵه‌تی كۆرۆنا له كوردستان هه‌بوو
د. ده‌وه‌ند حه‌وێزی سه‌رۆكی سكوڵی پزیشكی زانکۆی کۆیە ڕێوشوێنه‌كانی حكوومه‌ت به گرنگ ده‌زانێت و پێی وایه "لێره قۆناغی ڕێوشوێنه‌كان كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵام ئیتر ئه‌ركی تاكه خۆپارێزی بكات و ڕێنوێنییه‌كان جێبه‌جێ بكات".
حه‌وێزی بۆ "وشه" گوتی، حكوومه‌ت له‌و قۆناغه و له یه‌كه‌م چركه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پیشه‌یی هه‌نگاوه‌كانی هاویشتووه و مامه‌ڵه‌ی كردووه له سیستمی كه‌ره‌نتینه‌وه تا ده‌گاته ڕاگه‌یاندنی پشووی فه‌رمی، هه‌نگاوی ئه‌رێنین بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
ده‌وه‌ن به‌راوردی ڕێككاری هه‌رێمی كوردستان به عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت، كوردستان زۆر به خێرایی ده‌ستی به ڕێوشوێنه‌كان كرد، له كاتێكدا به‌غدا چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ندێك ڕێوشوێنی هاوشێوه‌ی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كات.
"ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی لا په‌سه‌نده، هه‌رچه‌نده ڤایرۆسه‌كه جیهانییه" پزیشكه‌كه وای گوت.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، ئێسته ته‌نیا ترس هه‌یه لای خاڵك، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت سه‌لماندی هاووڵاتییان ئیتر متمانه‌یان به حكوومه‌ت هه‌بێت بۆ پارێزگاری لێیان، هاوكات پێویسته به‌شی دووه‌می هه‌ڵمه‌ته‌كه خه‌ڵك ده‌ست به خۆپارێزی بكات و زۆر زۆر پێویست نه‌بوو، نه‌چنه ده‌ره‌وه و هاوكاری حكوومه‌ت بكه‌ن له كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا.
د. ده‌وه‌ن هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی حكوومه‌ت گرتییه به‌ر و ژیانی سه‌تان هاووڵاتیی كوردستانی پاراست، له پێش زۆربه‌ی وڵاتانی دنیاوه‌یه و ئه‌گه‌ر سیستمی كه‌ره‌نتینه نه‌بوایه ئێسته سه‌تان حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كوردستان هه‌بوو.
د. هێرش سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی، به"وشه"ی گوت، ڕاسپارده‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ته‌واوی كوردستان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێ.
داوایشی كرد هاووڵاتییان خۆیان بپارێزن و له پاڵ ئه‌وه‌یشدا متمانه‌یان به ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانی كوردستان هه‌بێت.
له وڵاتانی وه‌ك ئه‌ڵمانیا یان فڕه‌نسا كه پێشكه‌وتوون، نه ئاماده‌كاریی به‌و شێوه‌یه كراوه نه حكوومه‌ت به‌و شێوه‌یه له خه‌می خه‌ڵكه‌كه‌یدایه
بابان ئه‌نوه‌ر رۆژنامه‌نووسی دیاری ته‌ڤه‌زیۆنی ئێن ئاڕ تی كه ئێسته له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی، له فه‌یسبووكی خۆی تایبه‌ت به رێوشوێنه‌كانی حكوومه‌ت دژی كۆرۆنا، نووسیویه‌تی "له كوردستان نموونه‌یه‌كی جوانی حوكمڕانی ده‌بینین، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم به راستی جێی ده‌ستخۆشییه و ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌یبینین نموونه‌ی حكوومه‌تێكه كه له خه‌می ژیانی هاووڵاتییانی خۆیدایه".
ئه‌نوه‌ر ئه‌وه‌یشی نه‌شاردووه‌ته‌وه كه له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و شه‌ونخونی حكوومه‌ت ده‌بینین به‌بێ جیاوازی بۆ هه‌موو هاووڵاتییان، ئه‌وه دڵخۆشمان ده‌كات.
به‌گوته‌ی ئه‌و "ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم تا ئێسته كردوویه‌تی بڕوا بكه‌ن له زۆر وڵاتی پێشكه‌وتوو نه‌كراوه". نموونه‌یش ده‌خاته ڕوو به‌وه‌ی "له وڵاتانی وه‌ك ئه‌ڵمانیا یان فڕه‌نسا كه له ڕیزی پێشكه‌وتووترین وڵاتانی دنیان، باوه‌ڕ بكه‌ن نه ئاماده‌كاریی به‌و شێوه‌یه كراوه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و نه به‌و شێوه‌یه حكوومه‌ت له خه‌می خه‌ڵكه‌كه‌یدایه".
وشه/ ڕاپۆرتی زریان و سه‌رخێڵ