رۆژنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی هۆنگ كۆنگ ئاشكرای ده‌كات، یه‌كه‌م حاڵه‌تی راگه‌یاندنی كۆرۆنا بۆ چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
چاینا مۆرنینگ پۆست ده‌ستی به هه‌ندێك زانیاریی حكوومه‌تی چین گه‌یشتووه كه له رێی ئه‌و زانیارییانه‌وه ده‌سه‌لمێنرێت، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه چ كاتێك رووی داوه. زانیارییه‌كه ده‌یسه‌لمێنێت هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 55 ساڵ له پارێزگای هوبی یه‌كه‌م جار تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه و نه‌خۆشییه‌كه‌شی له 17ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2019 ئاشكرا بووه.
هێشتا ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا نه‌كراوه
هێشتا ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا نه‌كراوه. به‌رپرسانی چینی هه‌ر له ساڵی 2019دا توانیویانه 266 كه‌سی تر بدۆزنه‌وه كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بووبوون.
دوای نزیكه‌ی دوو مانگ به‌رپرسانی چین ده‌ستیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك زانیاری له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه كردووه. له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ به‌رپرسانی چینی 59 كه‌سیان به هۆی نه‌خۆشییه‌كی نه‌ناسراو كه‌ره‌نتینه كردووه. هه‌ر ئه‌وكات رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی بڵاوی كردبووه‌وه له‌وانه‌یه ڤایرۆسێكی نوێ له ویلایه‌تی هۆبی بڵاو بووبێته‌وه و دواتر به‌رپرسانی چین ئاماژه‌یان به بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆرێكی نوێی كۆرۆنا كرد.
به‌گوێره‌ی "
رادیۆ فه‌ردا"، له‌وكاته‌وه زانایان به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن یه‌كه‌م حاڵه‌ت ده‌بێ چۆن رووی دابێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانتر بتوانن چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه.
ئێسته كه دوو مانگ و نیو له ساڵی نوێ تێده‌په‌ڕێت، ڤایرۆسه‌كه به زۆربه‌ی وڵاتانی دنیادا بڵاو بووه‌ته‌وه و بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر دانیشتووانی گۆی زه‌وی.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه له‌وانه‌یه به‌ر له 17ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019، هه‌ندێك زانیاری تر هه‌بن كه نه‌یتوانیوه ده‌ستی پێیان بگات. به‌رپرسانی چین له‌وباره‌یه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه.