باسم ئه‌نتوان شاره‌زای یاسایی و جێگری كۆمه‌ڵه‌ی ئابووریناسانی عێراق، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر دۆخی ئابووری عێراق و دووپاتی ده‌كاته‌وه، ده‌بوو بیر له‌و رۆژه ره‌شانه بكرایه‌ته‌وه كه چه‌ندان جاره به‌هۆی به‌ڕێوه‌بردنی خه‌ڵكانێكی نه‌خوێنده‌وار و دواكه‌وتوو له عێراقدا بۆ ئابووریی و ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی هه‌یه، وه‌ك وڵاتێكی جیهانی سێیه‌م باجێكی قورس ده‌ده‌ین.
*كۆرۆنا چۆن كاری كرده سه‌ر ئابووری دنیا و عێراق و بۆچی؟
كاریگه‌ریی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوولایه‌نه بوو، یه‌كه‌میان زیانگه‌یاندنی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك، ئه‌ویتر كاریگه‌ری و زیانه ئابوورییه‌كانه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و وه‌ستانی كارگه‌كان و دابه‌زینی ئاستی ئاڵوگۆڕیی بازرگانی و زیادبوونی بێكاری و هیتریش.
عێراق به‌هۆی خراپیی به‌ڕێوه‌بردن و كورتهێنانی گه‌وره‌ی بودجه‌كه‌ی له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه، وڵاتێكی وه‌ك چین كه زیانمه‌ندی یه‌كه‌مه، توانای خۆڕاگرتن و چاره‌سه‌ری ئابوورییه‌كه‌ی هه‌یه و ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری ساڵانه‌ی 1.2%یه، ئه‌مه‌ریكایش به هه‌مانشێوه، به‌ڵام عێراق په‌كی ده‌كه‌وێت.
ئابووری عێراق وابه‌سته‌ی ئابووری جیهانییه و تێكههڵكێشیان بووه، به‌تایبه‌تی ئابووری چین و ئێران كه ئه‌وانیش تووشی كاریگه‌ریی ئه‌و ڤایرۆسه بوونه زیاتر له وڵاتانی تر، بۆیه تووشی چوونهوهیهكی ئابووری ده‌بین، جیا له دابه‌زینی نرخی نه‌وت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی داهات، كورتهێنان له بودجه‌ی عێراق زیاد ده‌كات، ته‌نانه‌ت بازاڕی پشكه‌كان كاری تێكراوه و بۆرسه تووشی زیان هاتووه، بۆیه مه‌زنده ده‌كرێت به‌گشتی پرۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن به‌ڕێژه‌ی 1.5-2% كه‌م بێته‌وه، ئه‌وه‌یش بێكاری و سستبوونی گه‌شه‌سه‌ندن دروست ده‌كات، هه‌تا دۆخه‌كه به‌رده‌وام بێت و نرخی نه‌وت زیاتر دابه‌زێ، كاریگه‌رییه‌كانیش زیاتر ده‌بن.
*بودجه‌ی عێراق به‌ده‌ر له كاریگه‌ریی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كورتهێنان و قه‌رزێكی زۆری له‌خۆ گرتووه، هۆكار و چاره‌سه‌ری چییه؟
خه‌رجییه‌كانی بودجه‌ی عێراق زۆر زۆره و ده‌گاته 162 ترلیۆن دینار، له‌وانه 10 ترلیۆن له رێی دامه‌زراندنه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو كردی، به‌وه‌یش رێژه‌ی كورتهێنان له بودجه ده‌گاته 51 ترلیۆن دینار، به دابه‌زینی نرخی نه‌وت كه له بودجه‌كه نرخی به‌رمیلێكی به 56 دۆلار حیساب كراوه، به فرۆشتنی رۆژانه‌ی سێ ملیۆن و 880 هه‌زار به‌رمیل به به‌شی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، ئه‌وه كورتهێنانی بودجه زیاتر ده‌كات.
پێویسته بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ئه‌و كورتهێنانه پڕ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له رێی قه‌رزكردنی ده‌ره‌كی نا، به‌ڵكو له ناوخۆی وڵات له رێی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیی، وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی به‌رپرسانی باڵا و یارمه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هیتریش كه بارگرانین بۆ سه‌ر بودجه.
كێشه‌ی عێراق ئه‌وه‌یه ئابوورییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن حزبه سیاسییه‌كانه‌وه كۆنترۆڵ كراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ستبه‌رداری نه‌بن بۆ كه‌سانی شاره‌زا، ئه‌سته‌مه ئابوورییه‌كه گه‌شه بكات.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نه‌یانتوانی ئابوورییه‌كی گه‌شه‌سه‌ندوو و به‌رهه‌مهێن بنیات بنێن، بۆیه هه‌موو بودجه‌كان به كورتهێنان و نه‌بوونی حیسابی كۆتا و خه‌رجی زێده‌ڕۆ كۆتایان دێت
*به‌ڵام عێراق ساڵانێكه نه‌وت ده‌فرۆشێت و پێویسته یه‌ده‌گێكی گه‌وره‌ی بۆ رۆژانی ته‌نگژه هه‌بێت، ده‌بینین نه یه‌ده‌گی دیاریكراوی هه‌یه و نه پلانێكی تۆكمه، ئاخۆ ئه‌و پاره‌یه بۆ كوێ چووه و كێ به‌رپرسه؟ ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵییه، بۆچی لێپرسینه‌وه ناكرێت؟
ئه‌وه‌ی روو ده‌دات گه‌نده‌ڵییه به‌شێوه جۆراوجۆره‌كانیه‌وه، ئابووریی عێراق به ته‌واوی پشت به داهاتی نه‌وت و گاز ده‌به‌ستێت، نه‌یانتوانی بیكه‌ن به ئابوورییه‌كی پشتبه‌ستوو به به‌رهه‌مهێنان له پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و گه‌شتیاری و گواستنه‌وه، ئه‌وه‌یش بۆشاییه‌كی گه‌وره‌یه و نه‌یانتوانی ئابوورییه‌كی گه‌شه‌سه‌ندوو بنیات بنێن، بۆیه ده‌بینین هه‌موو بودجه‌كان به كورتهێنان و نه‌بوونی حیسابی كۆتایی ساڵ و خه‌رجی زێدهڕۆییكراو كۆتایان دێت، جیا له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی ته‌شه‌نه‌ی كردووه كه ئه‌وانه‌ن باری ده‌وڵه‌تیان قورس كردووه.
ده‌بوو به‌رپرسان بیریان له هاتنی ئه‌و رۆژه ره‌شانه بكردایه‌وه كه چه‌ندان جاره دووباره ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌یش به‌هۆی به‌ڕێوه‌بردنی خه‌ڵكانێكی نه‌خوێنده‌وار و دواكه‌وتوو بۆ ئابووری عێراق دێت. جیا له بوونی گه‌نده‌ڵكاری باڵاده‌ست به‌سه‌ر بڕیاری سیاسییه‌وه، كه‌سێك له‌ناو په‌رله‌مان و له ده‌ره‌وه‌یشی نابینی باسی كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سه‌ر ئابووری عێراق و توێژی هه‌ژار بكات، بۆیه وه‌ك وڵاتێكی جیهانی سێیه‌م باجێكی قورس ده‌ده‌ین.
*سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی ناوخۆیی عێراق تا ئاستێك زانراوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی ده‌ره‌كی كێن و چۆن ئه‌وان سوود له داهات و بودجه‌ی عێراق ده‌بینن؟
ئه‌وكاته‌ی ئابوورییه‌كه‌ت به‌رهه‌مهێن نییه، ناچاری هه‌موو شتێك هاورده بكه‌ی، بۆیه سپیكردنه‌وه و بردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌قاچاخی پاره به‌رده‌وام هه‌یه، تۆ ئه‌گه‌ر ئابوورییه‌كه‌ت به‌رهه‌مهێن بێت، ناچار نابیت رۆژانه 150-200 ملیۆن دۆلار له مهزادهكانی دراو بخه‌یته بازاڕه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی گه‌شه بكات، ته‌نگژه‌كه كه‌متر ده‌بێته‌وه، بۆیه ئێسته عێراق له مه‌ترسیدایه، چونكه خاوه‌ن كورتهێنانێكی زۆره له بودجه‌كه‌ی و وڵاتێكی گه‌شه‌سه‌ندوو نییه، خراپیی ئیداره‌دانی ئابوورییه‌كه‌یشی وا ده‌كه‌ن باجێكی زیاتر بدات، ئێسته ئابووری عێراق په‌كی كه‌وتووه.
*باسی ئابووری سێبه‌ر ده‌كرێ، كاریگه‌رییه‌كانی چین بۆ سه‌ر ئابووری عێراق؟
ئابووری سێبه‌ر یان رانه‌گه‌یه‌نراو، بابه‌تێكی زۆر گرنگه كه مامه‌ڵه بازرگانی و ئابوورییه‌كان له كڕین و فرۆشتن ده‌گرێته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی یاساكان و رێژهكهیشی 60-70%یه، ئه‌وان به فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كان و باجدا تێپه‌ڕ نابن، به‌ڵگه‌یش له‌سه‌ر هه‌بوونی ئه‌وه‌یه قه‌باره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی لای خه‌ڵكه، چوار هێنده‌ی ئه‌وه‌یه له بانكه‌كاندا هه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر دڵنیایی بده‌ینه ئه‌و جۆره ئابوورییه و بكرێت به ئابوورییه‌كی فه‌رمی، ده‌وڵه‌ت سوودمه‌ند ده‌بێت له باج.