بازرگانێک مۆبیلیاتی نەخۆشخانەکەی هەولێر دابین دەکات

:: AM:09:15:16/03/2020 ‌
بازرگانێکی هەولێر کە خاوەنی مۆبیلیاتە، دابینکردنی بەشێک لە پێداویستییەکانی نەخۆشخانە 72 قەرەوێڵەییەکەی هەولێری گرتە ئەستۆ کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست دەکرێت.

ئەركی دابینكردنی گشت پێویستی نەخوشخانە 72 قەرەوێڵەیی لە پێداویستی موبێلیاتەكەی بخەینە ئەستوی خومان
ئەمڕۆ دووشەم 16ـی ئادار، محەمەد عەلی خاوەنی كۆمپانیای سام لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، وەك ئەركێكی نیشتمانی و خوشەویستی بۆ شارەكەمان، ئێمە لە كۆمپانیای سام بۆ موبێلیاتی ئۆفیس بڕیارمان دا كە ئەركی دابینكردنی گشت پێویستی نەخوشخانە 72 قەرەوێڵەیی لە پێداویستی موبێلیاتەكەی بخەینە ئەستوی خومان.

پێشتریش لەلایەن چەندان كەسی تر کە سەرمایەدار و بازرگان بوون، بڕیاری دروستكردنی نەخۆشخانەیەك بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر درا.

لە چەند شار و شارۆكەیەكی كوردستان ئێستە بەشێوەیەكی خێرا دەست بە دروستكردنی نەخۆشخانە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی تووشی كۆرۆنا دەبن كراوە، ئەوەیش وایكردووە چەندان گرووپی تایبەت پاڵپشتی گەورە بۆ ئەو نەخۆشخانانە دەرببڕن.





وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌