ڕه‌نگه ڕێی گه‌شه‌دان به تواناكانی تاك له سه‌ره‌تادا ئاڵۆز و گران بێت، به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌سه‌ر منداڵێك ئه‌زموون کراوە، به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دوو پرسیار ڕێیه‌كه ئاسان ده‌كات.
پیته‌ر بریگمان نووسه‌ر و پسپۆڕی ده‌روونناسی له ڕاپۆرتێكدا كه له گۆڤاری سایۆكۆلۆجی توده‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌زموونی یه‌كێك له منداڵه‌كانی خۆی كه تاقیكردنه‌وه‌ی پێ كردووه و ته‌مه‌نی 10 ساڵه بڵاو ده‌كاته‌وه، كاتێك له پێشبڕكێیه‌كدا ده‌دۆڕێ و تووشی بێهیواییه‌كی زۆر ده‌بێ و به ته‌واوی تامی دۆڕان بێزاری ده‌كات و دواتر ده‌گۆڕێ بۆ قۆناغێكی تر.
ئه‌و پسپۆڕه كه خۆی ڕاهێنه‌ری گه‌شه‌پێدانی مرۆییه، ده‌یویست ئامۆژگاری منداڵه‌كه‌ی بكات، چۆن بتوانێ به‌سه‌ر شكسته‌كه‌یدا زاڵ بێت و بۆی ببێ به ئه‌زموون تا جاری داهاتوو خێراتر یارییه‌كه ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌كرد و یه‌كه‌م جار باوه‌شی پێدا كرد و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ سه‌لماند، چونكه له‌و كاته‌دا منداڵێكی 10 ساڵ ته‌نیا خۆشه‌ویستیی باوكی پێویسته، پێش ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری بكات.
پیته‌ر ده‌ڵێ، دوو پرسیار هه‌یه ده‌بێ له پێشدا له خۆتی بكه‌ی، پێش ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ی توانای خۆت له‌و بواره‌دا گه‌شه پێ بده‌ی. یه‌كه‌م: ئایا ده‌ته‌وێ هه‌مان كار یان پێشبڕكێ دووباره بكه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره به باشتر بیكه‌یت؟ كاتێك كه‌سێك له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌دا بۆی ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و ناتوانێ له‌و بواره‌دا سه‌ربكه‌وێ، ئیتر پێویست به پرسیاری دووه‌م ناكات و وا باشتره كاته‌كه‌شی به‌فیڕۆ نه‌دات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه پێی وا بوو به‌ڵێ ده‌یه‌وێ ئه‌م جاره به باشتر بیكات، ئینجا نۆره‌ی پرسیاری دووه‌م دێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئایا ئاماده‌ی كاتێكی زۆرتر و كۆششێكی زیاتر خه‌رج بكه‌یت و هه‌وڵی زۆرتر بده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره ئه‌و شتانه‌ی پێشتر نه‌تزانیون یان به‌سه‌ریاندا زاڵ نه‌بووی، به ئاسانی بیبڕی؟
ئه‌م توێژه‌ره ده‌ڵێ، كاتێك دوو پرسیاره‌كه‌م له "دانیال"ی كوڕم كرد، بێده‌نگ بوو، ئه‌مه‌ش واته ده‌یویست بیری لێ بكاته‌وه ئینجا بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی بدات. ئێمه زۆر جار به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی ئه‌م پرسیارانه له خۆماندا تاقی بكه‌ینه‌وه، له‌دوای شكست ڕوو له هه‌مان شت ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌بینین به هه‌مانشێوه شكست ده‌هێنین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسیارمان له خۆمان كرد، ئه‌و كاته به بڕیاره‌وه ده‌چینه‌وه ناوی.
له‌میانی ئه‌زموونی چه‌ندان ساڵه له ڕاهێنانی سه‌دان كه‌س، پیته‌ر پێی وایه هه‌موو كه‌س ده‌توانی له‌و بواره‌ی هه‌ڵیبژاردووه، باشتر بێت له ئێسته‌ی، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه به‌خۆت بده‌ی و ئامانجه‌كانت بپێكی، ده‌بێ وه‌ڵامت بۆ هه‌ردوو پرسیاره‌كه‌ی پێشوو به "به‌ڵێ" بێت.
ئه‌و توێژه‌ره ده‌روونییه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ڕه‌نگه زۆر كه‌س حه‌ز بكه‌ن ببنه به‌ڕێوه‌به‌ر یان سهپهرشتیارێكی باش و پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان له‌گه‌ڵ چوارده‌وره‌كه‌یان پته‌و بكه‌ن و ببنه كه‌سێكی سه‌ركرده و كاره‌كه‌یان به‌رهه‌می زۆرتری هه‌بێ و خۆیان كاریگه‌رییان به‌سه‌ر خه‌ڵكییه‌وه زیاتر بێ، كه‌چی ناتوانی ببی به‌و كه‌سه‌ی ده‌ته‌وێ. هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، ناتوانی گه‌شه به تواناكانت بده‌ی و سه‌ره‌تاش به‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه ڕه‌تی ده‌كه‌یته‌وه، چونكه پێت وایه تواناكانت باڵان و پێویستییان به گه‌شه نییه، هه‌روه‌ها حه‌ز ناكه‌ی هیچ ڕێیه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانت تاقی بكه‌یته‌وه.
پیته‌ر بریگمان نموونه‌ی نموونه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێكی خۆی ده‌هێنێته‌وه، هه‌میشه دژی هه‌ر بیروبۆچوونێك ده‌وه‌ستایه‌وه كه كارمه‌ندێك پێشنیازی بكردایه یان ڕه‌خنه‌ی له بڕیاره‌كانی بگرتایه، به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر له ڕه‌خنه‌كان بێزار ده‌بوو، هه‌وڵی ده‌دا جێبه‌جێی بكات و زۆر جار پێی نه‌ده‌كرا، به‌ڵام ده‌یزانی پێویستی به‌وه‌یه ده‌زگه‌كه‌ی گه‌شه بكات. سه‌ره‌تا پێویستی به‌وه بوو كه هه‌موو كارمه‌ندانی كۆ كرده‌وه و ددانی پێدا بنێ ئه‌و خه‌سڵه‌تی وایه به‌رگه‌ی ڕه‌خنه ناگرێ بۆیه ده‌یه‌وێ خۆی چاك بكات و باشتر بێت. له هه‌نگاوی دووه‌مدا بریگمان داوای له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی كرد، به كارمه‌ندان بڵێ هه‌موویان تێبینییهكانیانی بۆ بنووسن كه ده‌یانه‌وێ چۆن به‌ڕێوه‌به‌ر خۆی چاك بكات و بیده‌نێ و پێویستیش ناكات وه‌ڵامیان بداته‌وه، ته‌نیا "سوپاس" به‌سه.
بۆ ئه‌م دوو هه‌نگاوه زۆری ویست تا توانی وا بكات، به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو تێبینی و ڕه‌خنه‌یه بگرێ، به تایبه‌تی كاتێك زانی له زۆربه‌ی بڕیاره‌كانی به هه‌ڵه تێگه‌یشتوون بۆیه خۆی به ناچار زانی پێش هه‌موو شتێك داوای لێبوردنیان لێ بكات، ئیتر دوای ئه‌وه هه‌موو شتێك ئاسان بوو، له‌و كاته‌وه بۆ هه‌موو شتێك به ڕاوێژی كارمه‌نده‌كان ده‌یكات.
فێربوون و وه‌رگرتنی ئه‌زموون و گوێگرتن له ئامۆژگاری ئه‌وانی تر، گرنترین شته‌كانن بۆ گه‌شه‌دان به تواناكانی هه‌ر تاكێك. پیته‌ر وا ده‌ڵێ.