نرخی تمه‌ن له به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكا له‌دابه‌زیندایه و به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له به‌هاكه‌ی كه‌م بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دۆخی ئابووری ئێران هێنده‌ی تر ناله‌بار ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م17ی ئاداری 2020 نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكا بۆ 16 هه‌زار تمه‌ن هه‌ڵكشا، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی تمه‌ن به‌های پێنوه‌نی بۆرسه‌ی ئێرانیش به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به تمه‌نی ئێرانی له كاتێكدایه پێشتر عه‌بدولناسر هیمه‌تی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئێران گوتبووی، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بازاڕی تمه‌ن روو ده‌دات، زیاتر جه‌نگێكی ده‌روونییه و هه‌ندێك كه‌س ده‌یانه‌وێ به‌م كارانه‌یان بازاڕ بۆ خۆیان خۆش بكه‌ن.
له دوای سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، هه‌ریه‌ك له رووداوی بردنی ئێران بۆ ناو لیستی ره‌شی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و دابه‌زینی نه‌وت و كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا به هۆكاری گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێن كه بوونه‌ته هۆی دابه‌زینی زیاتری نرخی تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بۆ خوارووی 30 دۆلار دابه‌زی له كاتێكدا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 70 دۆلار بوو.
كۆرۆنا وێڕای كوشتنی سه‌رووی هه‌زار كه‌س، گورزێكی كاریگه‌ریی له كه‌رتی بازرگانی ئێران داوه
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا, ڤایرۆسی كۆرۆنا وێڕای كوشتنی سه‌رووی هه‌زار كه‌س، گورزێكی كاریگه‌ریی له كه‌رتی بازرگانی ئێران داوه و سنووره‌كان به رووی بازرگانیی ئێرانی داخراون و دیاریش نییه كه‌ی ئێران ئه‌م دۆخه تێده‌په‌ڕێنێت.