راسته كۆرۆنا نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداره، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له وڵاتانی دنیا سوودیشی هه‌بووه و ده‌گوترێ ئه‌و خزمه‌ته‌ی كۆرۆنا به ژینگه‌ی زه‌وی كردووه، هیچ وڵات و حكوومه‌تێك نه‌یتوانیوه بیكات. ده‌سته‌ی ژینگه‌ش ئاشكرای ده‌كات، ئاسمانی كوردستان له وێنه‌یه‌كی ناسا به پاكترین ئاسمان خۆی ده‌نوێنێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی دنیای بۆ ماڵه‌كانیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و حكوومه‌ته جیاجیاكانی دنیاش بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه، رێوشوێنی وه‌ك قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیان راگه‌یاندووه. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ، بڕیاره‌كه‌ی بۆ 72 سه‌عات درێژ كرده‌وه.
كۆرۆنا خزمه‌تێكی زۆری به ژینگه‌ی كوردستان و دنیا كردووه
هه‌ندرێن شێخ راغب گوته‌بێژی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، كۆرۆنا خزمه‌تێكی زۆری به ژینگه‌ی كوردستان و دنیا كردووه. ئه‌و ده‌ڵێت دوو وڵاتی چین و ئه‌مه‌ریكا كه زۆرترین رۆڵیان له پیسكردنی ژینگه‌ی زه‌وی هه‌یه و گۆی زه‌وییان به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ‌دا بردبوو. له كۆنگره‌ی پاریس دیسان داوا له‌م دوو وڵاته كرا به‌رانبه‌ر پیسبوونی ژینگه رێوشوێنی نوێ وه‌ربگرن، به‌ڵام گوێیان به هۆشدارییه‌كه نه‌دا.
وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ی ژینگه ئاماژه‌ی دا، كۆرۆنا توانی جڵه‌وی سه‌ركێشی ئه‌م دوو وڵاته بكات و خزمه‌تێكی گه‌وره به ژینگه و گۆی زه‌وی بكات. ئه‌و روونی ده‌كاته‌وه "وه‌ك ده‌سته‌ی ژینگه گه‌وره‌ترین هه‌وڵمان ئه‌وه‌بوو له رۆژی ژینگه‌دا رێ بدرێ بۆ سێ خوله‌ك ئۆتۆمبێل بوه‌ستێنرێت، به‌ڵام به قسه‌مان نه‌كرا، كه‌چی به‌هۆی كۆرۆنا چه‌ند رۆژه له كوردستان هاتوچۆی وه‌ستاندووه.”
به‌گوته‌ی هه‌ندرێن شێخ راغب له نوێترین وێنه كه له ئاژانسی ناسای ئه‌مه‌ریكییان وه‌رگرتووه، ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان به پاكترین ئاسمان ده‌بینرێت و هیچ ئاماژه‌یه‌كی پیسبوونی پێوه دیار نییه كه جێی دڵخۆشییه. ئه‌وه‌شی گوت كه پلانێكیان هه‌یه پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بكه‌ن كه ساڵانه به‌تایبه‌تی له وه‌زری گه‌رما كه پله‌ی گه‌رمی بۆ سه‌رووی 50 به‌رز ده‌بێته‌وه، حه‌وت رۆژ هه‌موو ده‌وامێك بوه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی پشوو به ژینگه‌ی كوردستان بده‌ن.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی ژینگه داوای له هاووڵاتییان كرد گوێ به رێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی خۆیان و ماڵ و منداڵیان له نه‌خۆشییه‌كان و پیسییه‌كانی ژینگه‌ش پارێزراو بێت.
پێویسته بگوترێ پلانه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر كۆرۆنا بۆ ئه‌وه بووه خه‌ڵك پارێزراو بن له‌م نه‌خۆشییه و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌شی به‌ده‌ست هێناوه. كۆی ژماره‌ی تووشبووان له هه‌رێم 38 كه‌سه كه له‌م ژماره‌یه نۆیان چاك بوونه‌ته‌وه و یه‌ك كه‌سیش گیانی له‌ده‌ست داوه كه هه‌ر خۆی نه‌خۆشیی درێژخایه‌نی هه‌بوو.