رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ده‌یه‌وێ له‌رێی شوانكارییهوه له هه‌رێمی كوردستان نزیك بكه‌وێته‌وه و پیلان و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی به‌جێ بگه‌یه‌نێت. تیرۆرستانیان به تایبه‌ت له گه‌رمیان هه‌موو جۆره فێڵێك تاقی ده‌كه‌نه‌وه تا زیان به كوردستان بگه‌یه‌نن. له‌م به‌دواداچوونه‌ی "وشه"دا نوێترین فێڵیان ده‌خرێته ڕوو.
نه‌وزاد حه‌سه‌ن شاره‌زای جیۆگرافیای سنووری خورماتوو، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه كه شاره‌دێكانی ئاوه‌سپی و نه‌وجول كه به "خان و زینانه"یش ناو ده‌برێن، پێشتر له‌ڕووی كارگێڕییه‌وه سه‌ربه خورماتوو بوون، له پاش راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئیداره‌ی ئه‌وكاته‌ی پارێزگای سلێمانی خرانه سه‌ر شارۆكه‌ی كفری.
ئه‌و دوو شاره‌دێیه هاوسنووری ده‌شتاییه‌كی سه‌نگاون له‌لایه‌ك و سنووری ده‌شتاییه‌كانی خورماتوو بۆ سنووری كه‌ركووك له لاكه‌ی تر.
زیاتر گوتی، به‌ر له دوو ساڵ و بۆ یه‌كه‌مجار، گرووپێكی تیرۆریستی به‌ناوی ئاڵا سپییه‌كان له‌م سنووره راگه‌یه‌نرا، بۆیه چاودێریكردنی ئه‌و شاره‌دێیه‌ی كوردستان له‌به‌ر پێگه جیۆگرافییه‌كه‌ی زۆر گرنگه. چونكه سروشتی ناوچه‌كه دۆڵ و شی‌و و رووباری وه‌ك ئاوه‌سپی و به‌نداوی ئاوه‌سپی و دۆڵه‌كانی خۆرنهوازانی لێیه كه بۆ خۆحهشاردانیش جێیه‌كی شیاوه.
هاوكات ئه‌رسه‌لان عه‌لی به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان، به"وشه"ی راگه‌یاند، زانیاریی وردیان لایه به‌شێك له‌و عه‌ره‌بانه‌ی بۆ شوانكاری روو له سنووری شاره‌دێكانی ئاوه‌سپی و زینانه ده‌كه‌ن، هاوكاری داعشن و مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه. به‌گوته‌ی ئه‌و "داعش پیلانی جۆراوجۆر ده‌گرێته به‌ر بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی، چونكه هێزی پێشتری نه‌ماوه".
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌دنان عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی ئاوه‌سپی سه‌ربه شارۆكه‌ی كفری، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، هێشتا شوانكاری عه‌ره‌ب له سنووری شاره‌دێكانی ئاوه‌سپی و زینانه ماون، به‌ڵام ژماره‌ی وردیان له‌وباره‌وه به‌رده‌ست نییه.
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ شوانی دێن بۆ سنووری ئاوه‌سپی، خاوه‌ن مه‌ڕ و ماڵاته‌كه ده‌بێته كه‌فیلیان. به‌ڵام هه‌ندێك جار شوانكاری عه‌ره‌ب له ناوچه‌ی سه‌نگاو و قادر كه‌ره‌مه‌وه دێنه ناوچه‌كه بێ پرسی ئه‌وان، بۆیه ده‌یانگرن و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی گونده‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه هه‌ر كه‌سێكی عه‌ره‌ب بێته گونده‌كان، ئه‌و كه‌سه به‌رپرسیاره لێی كه ئاژه‌ڵی پێ سپاردون.
مه‌جید عه‌زیز یه‌كێك له خاوه‌ن شوانكاره‌كانی گه‌رمیان، نیگه‌رانی دۆخه‌كه‌یه و به"وشه" ده‌ڵێ، به‌شی زۆری گه‌نجه‌كان كراون به پۆلیس و ئاسایش و مووچه‌خۆری حكوومه‌ت، بۆیه زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌و خێزانانه‌ش كه ماڵێكیان له شاره و ماڵێكیان له گونده، شوانی ناكه‌ن.
له زۆربه‌ی گونده‌كانی نێوان گه‌رمیان و كه‌ركووك و دیاله، زۆرینه‌ی شوانه‌كان له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن
محه‌مه‌د عه‌بدوڵا یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سنووری زینانه، بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، داعش زۆر رێ به‌كار دێنێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ك رێكخراوێكی به‌هێز پێشان بدات، بۆیه به سوودوه‌رگرتن له ئاواره یان شوانكاره‌كان، پیلانه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ئه‌و پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه هه‌ندێك شوان ئاشكرا كراون كه كاریان بۆ داعش كردووه.
جه‌مال ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زینانه، بۆ "وشه" هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌مساڵ له سنووری شاره‌دێی زینانه دوو شوان كه له‌لایه‌ن خاوه‌ن مه‌ڕ و ماڵاته‌وه هێنرابوون، ده‌ركه‌وت هاوكاری داعشن، ته‌نانه‌ت به گه‌یاندنی خوارده‌مه‌نی بۆ چه‌كدارانی داعش، هاوكاری تیرۆریستانیان كردووه.
شوانه‌كان خه‌ڵكی ناوچه‌كه نین و له به‌غدا و مووسڵ و شوێنی تره‌وه هاتوون، بۆیه چاودێری وردی ئه‌و عه‌ره‌بانه ده‌كرێ كه هێشتا ئاواره‌ن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان. هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا ده‌ركه‌وت چه‌ندان خێزان هاوكاریی داعشیان كردووه.