سعوود مه‌لا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه"، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا باس له دۆخی سووریا و دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌ده ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت كه "هه‌نگاوی باشیان ناوه و باره‌گاكانی خۆیان كردووه‌ته‌وه، سه‌ركردایه‌تیی ئه‌نه‌كه‌سه‌ش گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ رۆژئاوا".
میله‌تی رۆژئاوای كوردستان داوا ده‌كه‌ن هه‌موو پارته كوردییه‌كانی رۆژئاوا یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كگرتوو بین
مه‌لا سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات كه هه‌میشه هاوكار بووته بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن.
دۆخی سووریا چۆن ده‌بینن به‌تایبه‌ت رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان توركیا و رووسیا؟
دۆخی سووریا زۆر خراپه و چه‌ندان وڵات هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت و به‌سه‌ر سه‌ری میله‌ته‌كه‌وه وه‌ستاون، له‌وانه توركیا و رووسیا و ئێران و ئه‌مه‌ریكا و رژێمی سووریا، خواستی خۆیان له‌سه‌ر گه‌لی سووریا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر له واقیعی سووریاوه ته‌ماشا بكه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ سووریا پارچه پارچه بووه، به‌شێكی له بن چاودێری رووسیا، به‌شێك له بن چاودێری ئه‌مه‌ریكا، به‌شێك له بن چاودێری توركیادایه و هه‌مووان سیاسه‌تی خراپ دژی خه‌ڵكی سووریا پێڕه‌و ده‌كه‌ن.
ئه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ی سووریا چییه تا له‌و هه‌موو ناخۆشییه رزگاری بێت؟
چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌موو سووریا یه‌ك بگرێت و ئۆپۆزسیۆن یه‌كگرتوو بێت و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێنه سه‌ر خه‌ت، فشار له‌و وڵاتانه بكه‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندییان له سووریا هه‌یه هه‌ندێكیان ده‌ست له سووریا بكێشنه‌وه و چاره‌سه‌ریی ئاشتییانه بدۆزنه‌وه، سیستمه‌كه بكرێته په‌رله‌مانی و هه‌موو پێكهاته‌كان بگه‌نه ئامانجی خۆیان.
ئێسته پێوه‌ندی ئێوه و ته‌ڤده‌م له چ ئاستێكدایه دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌تان هه‌بوو بۆ رێككه‌وتن؟
دانوستانه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌یه و نه‌وه‌ستاون، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ كێشه‌كان و نزیك له‌یه‌ك بین، له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبی دوور بكه‌وینه‌وه و زیاتر خزمه‌تی وڵاتی خۆمان بكه‌ین.
هیچ هه‌نگاوێكتان ناوه تا بگه‌نه رێككه‌وتن؟
دیداری به‌رده‌وام هه‌یه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌نگاوی باش ده‌نرێت، به‌ڵام تا ئێسته به كردار هیچ نه‌كراوه ته‌نیا ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كی باش هه‌یه و له جاران زۆر باشتره.
ده‌مانه‌وێ متمانه له نێوانماندا هه‌بێت و چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سانه دیاری بكه‌ین كه تا ئێسته دیار نین، له‌ناویاندا نۆ سه‌ركرده‌ی ئێمه هه‌ن.
ئایا تا ئێسته ئێوه وه‌ك سه‌ركردایه‌تیی ئه‌نه‌كه‌سه، نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه رۆژئاوای كوردستان كه پێشتر لێتان قه‌ده‌غه كرابوو؟
هه‌موو سه‌ركردایه‌تیی ئێمه گه‌ڕاونه‌ته‌وه رۆژئاوا ته‌نیا من نه‌بێت كه له ده‌ره‌وه بووم بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا منیش ده‌گه‌ڕێمه‌وه و كاری خۆمان ده‌كه‌ین و دانوستانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
كێن ئه‌وانه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌ن تا بگه‌نه رێككه‌وتن؟
ئێمه ئه‌وكاته دانوستانه‌كانمان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت كه وڵاتانی هاوپه‌یمان ناوبژیوانی بكه‌ن و له‌ژێر چاودێری ئه‌وان و هه‌رێمی كوردستان بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بن، به‌ربه‌ست له نێوانمان دروست ده‌بێت.
ئێسته ئێوه دانوستان له‌گه‌ڵ كێ ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ حزبه‌كان یان ئیداره‌ی رۆژئاوای كوردستان؟
ئێمه ئێسته وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م گفتوگۆ له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وان بگه‌ینه رێككه‌وتن، ئه‌وكات هه‌نگاوی تر ده‌نرێت و دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تریش ده‌كه‌ین .
چ داواكارییه‌كتان له رۆژئاوای كوردستان هه‌یه؟
ئێسته رۆژئاوا له رووی ئیداره و سه‌ربازی له ده‌ست په‌یه‌ده‌دایه و فشار له‌سه‌ر میله‌ت هه‌یه كه ناتوانن هیچ بكه‌ن، ئیداره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دیكتاتۆری به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌م دۆخانه رزگارمان بێت و چاره‌سه‌ر بێت، كێشه‌كان زوو چاره‌سه‌ر ده‌بن.
ئه‌ی چاره‌نووسی له‌شكری رۆژ چی ده‌بێت؟
هه‌ر كاتێك رێككه‌وتن كرا، له‌شكری رۆژ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پاراستنی میله‌تی خۆمان له رۆژئاوای كوردستان، نه‌ك بۆ شه‌ڕی براكوژی، بۆیه جارێ ناگه‌ڕێته‌وه.
رۆڵی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم چۆن ده‌بینن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولاتان؟
رۆڵی ئه‌وان هه‌میشه بۆ چاره‌سه‌ر بوو و هیچ كات نه‌یانویستووه زیانمان به‌ربكه‌وێت، به‌رده‌وام هاوكاری رۆژئاوای كوردستانیان كردووه و ئێمه‌یش سوپاسیان ده‌كه‌ین، هه‌ر شوێنێك كورد پێویستی به ئه‌وان هه‌بێت ده‌ستی ده‌گرن، بۆیه رۆڵێكی باشیان هه‌بووه له دانوستانه‌كان.
ئه‌ی باره‌گاكانی خۆتان هه‌موو كردووه‌ته‌وه؟
زۆرینه‌ی باره‌گاكانی خۆمان له رۆژئاوای كوردستان كردووه‌ته‌وه و پرۆسه‌كه به‌رده‌وامیش ده‌بێت تا هه‌موویان ده‌كرێنه‌وه.
كه‌واته تا چه‌ند گه‌شبینن ئه‌مجاره بگه‌نه رێككه‌وتنێك؟
من زۆر گه‌شبینم ئه‌مجاره بگه‌ینه رێككه‌وتن، چونكه زه‌وینه زۆر له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن بكرێت، میله‌تی رۆژئاوای كوردستان داوا ده‌كه‌ن هه‌موو پارته كوردییه‌كانی رۆژئاوا یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كگرتوو بین تا بتوانین خزمه‌ت به رۆژئاوای كوردستان بكه‌ن.