رێكخه‌رانی فێستیڤاڵی "كان"ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێن، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، فێستیڤاڵه‌كه بۆ كاتێكی تر دوا ده‌كه‌وێ.
به‌هۆی كۆرۆناوه فێستیڤاله‌كه دوا ده‌كه‌وێ
ئاژانسی
"رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوێنێ رێكخه‌رانی فێستیڤاڵی "كان" رایان گه‌یاندووه، به‌هۆی كۆرۆناوه فێستیڤاله‌كه دوا ده‌كه‌وێ كه مه‌ترسییه‌كی زۆری له دنیادا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
زیاتر روونیان كردووه‌ته‌وه، پێشتر ساڵانه ئه‌و فێستیڤاڵه كه له باشووری فڕه‌نسا ساز ده‌كرێ و تایبه‌ته به سینه‌ما، له 12ی مانگی مایۆ ده‌ستی پێ ده‌كرد تا 23ی هه‌مان مانگ، به‌ڵام ئه‌مسال به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، دوا ده‌كه‌وێ بۆ كۆتایی مانگی یۆنیۆ.
فێستیڤاڵی فیلمی کان یەکێکە لە گرنگترین فێستیڤاڵە جیهانییەکان کە لە ساڵی 1946 دامەزراوە و هەموو ساڵێک لەمانگی ئایار لە شاری کان لە باشووری فڕەنسا ساز دەکرێت، گرنگترین خەڵاتی ئەم فێستڤاڵەیش چلە دارخورمای زێڕینە.