دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌كانى ته‌ناهى توانیان ئه‌و بانده بگرن كه بڕی 38 كیلۆ زێڕ و 300 هه‌زار دۆلاریان له دووكانی زێڕنگرێكی شارۆكه‌ی سۆران دزی، زێڕنگره‌كه له‌وباره‌وه بۆ "وشه" ده‌دوێ و سوپاسی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هێزه‌كانی ته‌ناهی سۆران ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌ك ئاشكرای كرد، كه بانده‌كه‌ی دزینی زێڕی زێڕنگره‌كه‌ی سۆرانیان گرتووه و له‌گه‌ڵیشیان دا ته‌واوی زێڕه‌كان و چه‌ند كه‌لوپه‌لێك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، كه بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌كه به‌كاریان هێناوه و دڵنیایشیی دایه هاووڵاتییان كه سه‌ر و ماڵیان پارێزراو ده‌بێت و كه‌س له ده‌ستی یاسا ڕزگاری نابێت.
كه‌یفی حه‌مه‌دئه‌مین خاوه‌نی زێرنگڕی ده‌رگه‌ڵه كه دزییه‌كه‌ی لێكراوه، له‌وباره‌وه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، شه‌وی پێنج له‌سه‌ر شه‌شی ئادار/مارسی 2020 ئه‌و بانده به لێدانی تونێل خۆیان گه‌یاندووه‌ته دووكانه‌كه‌م و قاسه‌كه‌یان شكاندووه و بڕی 38 كیلۆ گرام زێڕ و 30 ده‌فته‌ر دۆلاریان لێ دزیم، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس و ئاسایش خۆشبه‌ختانه توانرا ئه‌مڕۆ بانده‌كه بگیرێن.
زێرنگره‌كه سوپاسی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان ده‌كات
زیاتر گوتی، زۆر دڵخۆشم كه وا هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی له‌وپه‌ڕی هێز و توانادان و به كه‌مترین كات و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ده‌توانن تاوانباران بدۆزنه‌وه و به سزای یاسایان بگه‌یه‌نن. بۆیه ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پارێزگاری هه‌ولێر و قایمقامی سۆران و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس ده‌كه‌م.
كرمانج عزه‌ت قایمقامی شارۆكه‌ی سۆران به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی دزییه‌كه كرا، ژوورێكی ئۆپراسیۆن به سه‌رۆكایه‌تی خودی جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و پارێزگار و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و نه‌هێشتنی تاوان پێكهێنرا و توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌م دا بانده‌كه بگیرێن.
زیاتر گوتی، له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه ئاگاداركراینه‌وه كه ته‌واوی زێڕ و پاره‌كان له‌گه‌ڵ بانده‌كه گیراون، ئه‌مه‌یش هه‌واڵێكی خۆشه و هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ تاوانبارێك ڕزگاریان نابێ و به سزای یاسایی ده‌گه‌یه‌نرێن.
سۆران/موڕشید برادۆستی.