دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند 30 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان ده‌كڕێته‌وه، دوو رۆژه نرخی نه‌وت به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌ڕوات.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە سەرووی 30 دۆلار
نرخی نه‌وتی
ئه‌مه‌ریكا كه تا رۆژی پێنجشه‌می رابردوو گه‌یشتبووه 20 دۆلار، رۆژی هه‌ینی گه‌یشته 25 دۆلار و تا ئێسته‌یش نرخه‌كه بۆ 26 دۆلار و 39 سه‌نت به‌رز بووه‌ته‌وه.
نرخی نه‌وتی برێنت دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشته ژێر 23 دۆلار، به‌ڵام ئێسته نرخی هه‌ر به‌رمیلێك بۆ سه‌رووی 30 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رز بووه‌ته‌وه.
نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ 70 دۆلار بوو، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیا و هه‌روه‌ها رێكنه‌كه‌وتنی ئۆپێك و وڵاتانی هاوپه‌یمان به سه‌رۆكایه‌تی رووسیا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، نرخی نه‌وتی گه‌یانده 22 دۆلار.
كۆمپانیای راوێژكاری وزه و نه‌وتی ڤود مه‌كنزی ئاشكرای كردووه، كۆمپانیاكانی نه‌وت دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وتی خاو، ئاستی سه‌رمایه‌گوزارییان بۆ ئه‌مساڵ دابه‌زاند بۆ یه‌ك له سێی جاران و بۆ ئه‌وه‌ی تووشی زیانی زیاتر نه‌بن، ناچارن سه‌رمایه‌گوزارییه‌كانیان له‌وه‌ش زیاتر دابه‌زێنن.