بۆ به‌رگرتن له مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بانكی كه‌لار كه مووچه‌ی به‌شێكی به‌رچاو له چین و توێژه‌كانی وه‌ك پێشمه‌رگه، خانه‌نشین و ئه‌نفالی تێدا دابه‌ش ده‌كرێ، پلانی نوێی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی هاووڵاتییان گرته‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی ئادار، ئاریا ئه‌نوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی كه‌لار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 له‌گه‌ڵ كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر، پلانی جیاوازمان گرته‌به‌ر تا قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌بێت و هاووڵاتییانیش مووچه‌كه‌یان له كاتی خۆیدا وه‌ربگرن.
كارمه‌نده‌كانمان ڕۆیشتن بۆ دابه‌شكردنی مووچه
ڕوونی كرده‌وه، هه‌ندێك كه‌سمان بۆ دابه‌شكردنی مووچه دیاری كرد، به ده‌ستكێش و هۆكاره‌كانی تری خۆپاراستن له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، مووچه‌ی چه‌ند كه‌سێكمان دابه‌ش كرد، واته كارمه‌نده‌كانمان ڕۆیشتن بۆ دابه‌شكردنی مووچه. هه‌ندێكیش كه خۆیان بۆ وه‌رگرتنی مووچه هاتبوون، نۆره‌یان بۆ دانراوه و ڕێ به دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی نه‌درا.
به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی كه‌لار گوتی، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌چاوی ئه‌وه ده‌كه‌ین نه خۆمان و نه كارمه‌ندانی بانك نه ئه‌و كه‌سانه‌ش كه مووچه وه‌رده‌گرن، مه‌ترسیی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنایان له‌سه‌ر نه‌بێت.
هه‌روه‌ها دڵشاد فایه‌ق وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌رگرتووه، به"وشه"ی گوت، ئێمه به ده‌ستكێش و ده‌مامكه‌وه چووین بۆ وه‌رگرتنی مووچه، به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌موو لایه‌كمان پارێزراو بووین.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی