گۆرانیبێژێكی بواری ئۆپرای ئیسپانیایی رای گه‌یاندووه، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و نه‌ك هه‌ر خۆی، سه‌رجه‌م خێزانه‌كه‌یان له كه‌ره‌نتینه‌دان.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بلاسیدۆ دۆمینجۆ كه گۆرانیبێژێكی ناوداری بواری ئۆپرای ئیسپانییه، له‌ڕێی تۆڕی فه‌یسبووكه‌وه رای گه‌یاندووه كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، بۆیه خۆی و سه‌رجه‌م خێزانه‌كه‌ی كه‌ره‌نتیه كراون.
ئێسته دۆخی ته‌ندروستیی خۆی و خێزانه‌كه‌ی باشه
ئه‌و گۆرانیبێژه زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، پێشتر هه‌ستی به پله‌ی گه‌رمیی جه‌سته‌ی كردووه و دواتر تووشی كۆكین بووه، بۆیه كاتێك بۆ چاره‌سه‌ر چووه‌ته نه‌خۆشخانه، دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
دواتر رای گه‌یاندووه كه ئێسته دۆخی ته‌ندروستیی خۆی و خێزانه‌كه‌ی باشه.
بلاسیدۆ دۆمینجۆ پێشتر به‌وه ناسرابوو كه هونه‌رمه‌ندێكی هێمن و خاوه‌نی ره‌وشتی به‌رزه، كه‌چی به‌مدواییه كه سكاڵای به‌هۆی ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان له‌سه‌ر بوو، له‌لایه‌ن سه‌ندیكای موزیكوانانی ئه‌مه‌ریكایی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا، دواتر به‌وهۆیه‌وه كه‌سایه‌تیی لاواز بوو، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده داوای لێبوردنی له ژنان كرد.
بلاسیدۆ دۆمینجۆ له ساڵی 1941 له ئیسپانیا له دایك بووه، به ناودارترین گۆرامیبێژ له بواری ئۆپرا هه‌ژمار ده‌كرێ، هاوكات سه‌رۆكی ئۆركێسترای ئۆپرای ئیسپانییه، جیا له به‌رهه‌مهێنانی سه‌تان به‌رهه‌م، هاوكات چه‌ندان خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی پێ به‌خشراوه.
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌فراوانی وڵاتانی ئه‌وروپای گرتووه، له‌دوای ئیتالیا، ئیسپانیا به دووه‌م وڵات هه‌ژمار ده‌كرێ كه زۆرترین تووشبووی هه‌یه، تا ئێسته 28 هه‌زار تووشبوو له ئیسپانیادا هه‌ن و زیاتر له هه‌زار و 700 كه‌سیش به‌و ڤایرۆسه گیانیان له ده‌ست داوه.
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیای گرتووه‌ته‌وه، تا ئێسته زیاتر له 300 هه‌زار كه‌س تووش بوون و زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.