كۆی بازاڕ و بورسه‌ی وڵاتان له ژێر كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا له دابه‌زیندان و وڵاتانیش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاریگه‌رییانه، له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی نوێی ئابووری به‌رده‌وامن.
له ئه‌مه‌ریكا دابینكردنی یه‌ك تریلیۆن دۆلار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا په‌سند كرا و وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش پێشبینی كردووه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 هه‌فته ئابووری ئه‌مه‌ریكا و بازاڕه‌كانی دابخرێن.
پێشتر بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له بڕیارێكی بێوێنه رێژه‌ی سوودی بانكی بۆ سفر كه‌م كردبووه‌وه و نیگه‌رانییه‌كانیش له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌ی زیاتری بازاڕه‌كانی دنیا به‌هۆی كۆرۆنا په‌ره ده‌ستێنێت.
لیندزی بێل پسپۆڕی وه‌به‌رهێنان له دامه‌زراوه‌ی ئینوسێت ده‌ڵێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا خه‌ریكه به ته‌واوی بازاڕه‌كان داده‌خات و ئاستی داخوازی له‌سه‌ر ماده‌ی خاویش بۆ نزمترین ئاست دابه‌زیوه.
ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا به‌و دۆخه ناله‌باره‌د تێپه‌ڕ نابێت، به‌ڵكو ئه‌وروپا و وڵاتانی تریش له‌گه‌ڵ گێشه‌ی گه‌وره‌ی پاشه‌كشه‌ی ئابوورین.
ئیتالیا كه به هه‌شته‌م گه‌وره‌ترین ئابووری دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت، دۆخه‌كه‌ی له وڵاتانی تری ئه‌وروپا ناله‌بارتره و ناوچه‌ی یۆرۆش به ته‌واوی كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌وه.
هه‌ریه‌ك له ئیسپانیا، ئێرله‌ندا، یۆنان و دانیمارك بڕیاری كه‌ره‌نتینه‌كردنی وڵاته‌كه‌ویان داوه و هاتوچۆ له سنووره‌كانیان داخستووه.
له به‌ریتانیا داوا له به ساڵاچووان كراوه خۆیان كه‌ره‌نتینه بكه‌ن و شوێنه گشتییه‌كانیش نه‌ك له به‌ریتانیا، له ته‌واوی ئه‌وروپا داخراون.
فڕه‌نسا كه سنووره‌كه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ به‌ریتانیایه، هۆشداری داوه له‌وه‌ی له‌وانه‌یه سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا دابخات.
به‌گوێره‌ی
قودس ئۆنلاین ئه‌دوارد مویا پسپۆڕی ئابووری له دامه‌زراوه ئووانداش ده‌ڵێت، رۆژ به رۆژ دۆخی بازاڕه‌كان خراپتر ده‌بێ و ده‌بێ چاوه‌ڕێی پاشه‌كشه‌ی زیاتری ئابووری بكرێت.
ژاپۆنیش بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌نارده‌كه‌ی به رێژه‌ی 2% و هاورده‌ش به رێژه‌ی 14% كه‌می كردووه. له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا زۆر له بانكه ناوه‌ندییه‌كان ده‌ستیان به چالاكییه‌كانیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی زیانه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه.
ئه‌ڵمانیا بڕیاری داوه 150 ملیار یۆرۆ بۆ پاڵپشتیكردنی ئابوورییه‌كه‌ی ته‌رخان بكات
ئه‌ڵمانیا بڕیاری داوه 150 ملیار یۆرۆ بۆ پاڵپشتیكردنی ئابوورییه‌كه‌ی ته‌رخان بكات و ئیسپانیاش ئاماژه‌ی به 200 ملیار یۆرۆ كردووه كه یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی كۆی توانا ئابوورییه‌كه‌یه‌تی.
له وال ستریت سه‌رجه‌م بۆرسه‌كان روویان له دابه‌زینه دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش دابه‌زینێكی به‌رچاویان تۆمار كرد.