به‌هۆی بڕیاری زۆربه‌ی حكوومه‌ته‌كانی وڵاتانی دنیا بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێسته له هه‌موو دنیادا زیاتر له یه‌ك ملیار كه‌س له ماڵه‌كانیاندا خۆیان كه‌ره‌نتین كردووه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی له ئاژانسی "فڕانس پرێس" وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له 50 وڵاتی دنیادا زیاتر له یه‌ك ملیار كه‌س ئێسته له ماڵه‌كانیاندا بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، خۆیان كه‌ره‌نتین كردووه.
37 وڵات مانه‌وه‌ی هاووڵاتییان له‌ناو ماڵه‌كانیاندا فه‌رز كردوو
به‌پێی پێگه‌كه، له‌ناو ئه‌و 50 وڵاته‌ی دنیا، 37 وڵاتیان مانه‌وه‌ی هاووڵاتییان له‌ناو ماڵه‌كانیاندا فه‌رز كردووه كه نابێ بێنه ده‌ره‌وه كه ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاتانه ده‌گاته 659 ملیۆن كه‌س. نموونه‌یان فڕه‌نسا، ئیتالیا، ئه‌رجه‌نتین، كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا، رواندا و عێراق، دواتر یۆنان و كۆڵۆمبیا و نیوزلهندایشیان هاته پاڵ.
هه‌ندێك وڵاتی تریش هه‌ن كه وێڕای بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و مانه‌وه‌ی هاووڵاتییان له ماڵه‌كانیاندا، ده‌توانن بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانیان بچنه ده‌ره‌وه، وه‌ك كڕینی خۆراك و ده‌رمان، ئه‌وانیش وه‌ك ئێران، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا و چه‌ند وڵاتێكی تر، ژماره‌ی ئه‌وانیش ده‌گاته 228 ملیۆن كه‌س.
هه‌ندێك وڵاتی تریش هه‌ن كه هاووڵاتییانیان به‌ڕۆژ بۆیان هه‌یه هاتوچۆ بكه‌ن، به‌ڵام به شه‌و هاتوچۆیان لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت، ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاتانه‌یش ده‌گاته 117 ملیۆن كه‌س، نموونه‌یان وه‌ك بۆركینا، فاسۆ، چیلی، مانیلا، سربیا، مۆریتانیا، دواتریش شانشینی سعوودیه.
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیای گرتووه‌ته‌وه، تا ئێسته زیاتر له 300 هه‌زار كه‌س تووش بوون و زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.