رێژه‌ی مردن به‌هۆی كۆرۆنا له پارێزگاكانی عێراق له هی ئیتالیاش به‌رزتره و گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 11%. له كاتێكدا رێژه‌كه له ئیتالیا سه‌رووی 9% و له هه‌رێمی كوردستانیش سه‌رووی 1%ه.
به‌پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كۆی ژماره‌ی تووشبووان له عێراق به هه‌رێمی كوردستانه‌وه 266 كه‌سه كه له‌و ژماره‌یه 62 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و 23كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه. له هه‌رێمی كوردستان 76 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه له‌و ژماره‌یه 22 كه‌سیان چاك بوونه‌ته‌وه و یه‌ك كه‌سیش گیانی له ده‌ست داوه.
ئه‌گه‌ر ئاماره‌كه‌ی كوردستان له هی عێراق كه‌م بكرێته‌وه، به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ین ژماره‌ی تووشبوو له پارێزگاكانی عێراق بریتییه له 190 حاڵه‌ت كه له‌و ژماره‌یه 40 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و 22 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.
لێره‌دا به‌و ده‌ره‌نجامه ده‌گه‌ین رێژه‌ی مردن له پارێزگاكانی عێراق سه‌رووی 11.5% و رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ش 21%یه. رێژه‌كه‌ی عێراق به‌رزه و ئاماژه‌ی مه‌ترسیداری تێدایه و ته‌نانه‌ت له هی ئیتالیاش به‌رزتره كه له دۆخێكی زۆر ناله‌باردایه. له كاتێكدا رێژه‌ی مردن له كوردستان 1.3% و رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ش 28.9%ه.
رێژه‌ی مردن له دنیادا 4.38% و رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ش28.7%یه
رێژه‌ی مردن له دنیادا 4.38% و رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ش28.7%یه. كۆی ژماره‌ی تووشبووان له دنیادا گه‌یشتووه‌ته 349 هه‌زار و 189 كه‌س كه له‌م ژماره‌یه 15 هه‌زار و 298 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 100 هه‌زار و 338 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
له‌م رووه‌وه ئیتالیا دۆخه‌كه‌ی زۆر خراپه و رێژه‌ی مردن تێیدا به‌رز و رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ش نزمه، له ئیتالیا رێژه‌ی مردن 9.2% و رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ش 11.8%یه. به‌گوێره‌ی
worldometers له‌و وڵاته سه‌رووی 59 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون كه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار و 500 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و سه‌رووی حه‌وت هه‌زار كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
ئه‌ڵمانیا له‌و وڵاتانه‌یه كه رێژه‌ی مردن به هۆی كۆرۆنا تێیدا زۆر نزمه و ده‌گاته 0.4%، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ش زۆر نزمه و 1%ه. له‌و وڵاته سه‌رووی 26 هه‌زار كه‌س تووش بوون كه 111 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 266 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.