یه‌كێك له ئۆتۆمبێله به‌هێزه‌كانی دنیا ئۆتۆمبێلی لێگزسه له‌ڕووی بۆدی و بزوێنه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه بۆ ئه‌مساڵ یه‌كێك له نوێترین به‌رهه‌می ئاشكرا كرد له جۆری "RC F" كه نوێكاری له‌ڕووی هێز و دیزاینه‌وه تێدا ئه‌نجام داوه و ركابه‌ری دنیای پێ ده‌كات، چونكه له ئۆتۆمبێلێكی ئاساییه‌وه گۆڕیویه‌تی بۆ ئۆتۆمبێلێكی سپۆرتی پێشبڕكێ.
شاره‌زاین له ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه لێگزس بۆ ئه‌مساڵ ئۆتۆمبێلی جۆری "RC F"ی كردووه‌ته ئۆتۆمبێلێكی پێشبڕكێ و له‌ڕووی هێز و دیزاینی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه زۆر گرینگی پێ داوه ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی له دنیادا.
ئەم ئۆتۆمبێلەی لێگزس بەتەواوەتی گۆڕدراوە بۆ ئۆتۆمبێلێکی پێشبڕکێ
كۆمپانیاكه ئه‌م ئۆتۆمبێله‌یان تایبه‌ت دروست كردووه بۆ ركابه‌ری ئۆتۆمبێله به‌هێزه‌كانی دنیا، چونكه ئه‌م ئۆتۆمبێله مۆدێلێكی زۆر ناوازه‌ی هه‌یه و خاوه‌ن هێزێكی زۆره و كێشێكی قورسی هه‌یه و له‌ڕووی بۆدیشه‌وه زۆر به پته‌وی دروست كراوه، ئه‌مه‌یش وای كردووه ببێته جێی سه‌رنجی خه‌ڵك.
كۆمپانیاكه زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێ، لێگزس "ئاڕسی ئێف" جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشتر خاوه‌ن هێزێكی زۆره و بزوێنه‌رێكی گه‌وره‌ی بۆ دانراوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هه‌شت پستۆنه و كێشی بۆدییه‌كه‌یشی سێ هه‌زار پاوه‌نده و به‌خێراییه‌كی زۆر ده‌ڕوات كه ده‌توانێت له كه‌متر له سێ چركه له سفره‌وه بگاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا.
لێگزس یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتییه ناوازه‌كان، لیگزس كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و له ساڵی 1898 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوێكی بازرگان به‌ناوی "ئیجی تۆیۆدا" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته "ناگۆیا" له ژاپۆن و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان كه مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می به‌هێز ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه.