میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا پێشبینى ئه‌وه ده‌كه‌ن له هه‌فته‌ى داهاتوودا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌رگه له‌سه‌ر ئابوورى ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه، بۆئه‌وه‌ى چیتر وڵاته‌كه‌ى له ڕووى ئابوورییه‌وه زیانى به‌رنه‌كه‌وێت، به‌رپرسانى ته‌ندورستیش هۆشدارى له‌و هه‌نگاوه ده‌ده‌ن.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵێ
"ئه‌لعه‌ره‌بییه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 24 ى ئادار،له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا پێشبینى ئه‌وه ده‌كه‌ن دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به هاندانى به‌رپرسانى وۆڵ ستریت، ده‌رگه له‌سه‌ر به‌شێك له ئابوورى وڵاته‌كه‌ى بكاته‌وه.
تره‌مپ: ئه‌مه‌ریكا بۆ داخستن دروست نه‌بووه
له‌وانه رۆژنامه‌ى "نیویۆرك" تایمز باسى له‌وه كردووه، دۆناڵد تره‌مپى گوتوویه‌تى حكوومه‌ته‌كه‌ى تاوتوێى ئه‌وه ده‌كات ئاخۆ دواى 15 رۆژ ئابووریى ئه‌مه‌ریكا بكرێته‌وه یان نا. تره‌مپ دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه ده‌بێت رێگه به كارى ئابوورى بدرێت.
تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه دروست نه‌كراوه دابخرێت، ده‌بێت جارێكى تر كارى بازرگانى ده‌ست پێ بكاته‌وه، نابێت رێگه به‌وه بده‌ین چاره‌سه‌رییه‌كه له خودى كێشه‌كه خراپتر بێت".
له كاتێكدا شاره‌زایانى ئابوورى و خاوه‌ن كۆمپانیاكان هۆشدارى له خراپتربوونى ئابوورى ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن، به‌رپرسانى ته‌ندروستیش هۆشدارى ده‌ده‌ن له‌وه‌ى كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كان ته‌ندروستى ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
تا ئێسته له ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 40 هه‌زار حاڵه‌تى تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراوه. ئه‌مه‌یش وایكردووه حكوومه‌ت كۆمه‌ڵێك رێكارى بگرێته‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه.