كۆمپانیای هۆندای ژاپۆی بۆ ئه‌مساڵ ئۆتۆمبێلی جۆری CR‑V مۆدێل به‌رزی به سیستمی به‌نزین و كاره‌بایی دروست ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می هۆندا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هۆندا له یه‌كێك له پێشانگاكانی ژاپۆن نوێترین ئۆتۆمبێلی نمایش كرد له جۆری "CR‑V" كه به دوو سیستمی جیاواز دروستی كردووه ئه‌وانیش "پیترۆل و هایبریده" به واتای "به‌نزین و كاره‌باییه".
هۆندای نوێ به دوو سیستم دروست دەکرێ، "پیترۆل و هایبریده" واتا "به‌نزین و كاره‌بایی"
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه سیستمی به‌نزینه‌كه‌ی كه‌مێك به‌هێزتره له كاره‌باییه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌ڕووی كوالێتی بۆدیی و قه‌باره‌وه هه‌مان شێوه‌ن، ئه‌وه‌ی جیایان ده‌كاته‌وه ته‌نیا سیستمه‌كه‌یانه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه ئه‌م ئۆتۆمبێله ببێته جێی سه‌رنجی خه‌ڵكی.
هۆندا كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی و فره‌نه‌ته‌وه‌یه كه تایبه‌ته به دروستكردنی "ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسكیل" ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1948 له‌لایه‌ن "سۆییچیرۆ ھۆندا" له ژاپۆن دامه‌زراوه و ئێسته‌یش یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین و باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسكیل كه ساڵانه داهاتی خه‌یاڵی هه‌یه.