نیهاد جامی نووسەر و هونەرمەندی كورد فیلمێكی دۆكیۆمێنتاریی به مۆبایل بەرهەمهێنا كه مهبهستییهتی پهیامی ئهوه بگهیهنێت خهڵك بۆ خۆپارێزی كۆرۆنا له ماڵ بمێننهوه تا پارێزراوبن.
نیهاد جامی لە گرتەیەكی ڤیدیۆی كە بۆ "وشە"ی ناردووە پەیامی هونەرمەند و پارێزەر و منداڵ و توێژەكانی تری كۆمەڵگە دەگەیەنێت و دەیەوێ وەك هاندانێك لەناو خەڵك بڵاوی بكاتەوە تا تەواوی هاووڵاتییان پابەندی رێنوێنییە خۆپارێزییەكانی تەندروستی بن.
ئەوانەی لەو ڤیدیۆیە قسە دەكەن و "وشە" بڵاوی دەكاتەوە، داوا دەكەن خەڵك لە ماڵ بمێنێتەوە
ئەوانەی لەو ڤیدیۆیە قسە دەكەن و "وشە" بڵاوی دەكاتەوە، داوا دەكەن خەڵك لە ماڵ بمێنێتەوە و پابەندی رێنوێنیییە تەندروستییەكان بن.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبەرانبەر خۆپارێزی هاووتییان لە كۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاندووە و داوا دەكات خەڵك لەماڵەوە بمێننەوە.
جێی ئاماژهیه، نیهاد جامی، نووسهر و شانۆكار، له ماوهی ڕابردوو سێ ڕۆمانی به ناوهكانی "له ئۆكتۆبهردا كوژرام، من له ماڵی سهرۆك بووم و كچهی خوێنهر" پێشكهشی خوێنهرانی كورد كرد كه دهزگهی وشه بۆی چاپ كردبوو.