سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ندروستى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى كردووه، هه‌ر چه‌ند پۆمپیۆ سه‌ردانى ئه‌فغانستان و قه‌ته‌ڕى كردووه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه‌ى رێنوێنییه‌كان كه‌ره‌نتینه ناكرێت.
له دوو رۆژى رابردوو مایك پۆمپیۆ و تیمێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانى قه‌ته‌ڕ و ئه‌فغانستانیان كرد.
پۆمپیۆ له چه‌ند سه‌عاتێك سه‌ردانى دوو وڵاتى كرد
ئاژانسى
رۆیته‌رز كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ى ئادار، هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ سه‌ردانه‌كه‌ى پۆمپیۆ و هاوڕێكانى 51 سه‌عاتى خایاندووه.
هه‌رچه‌نده له‌م دوو وڵاته‌دا پۆمپیۆ چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ى كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانى ته‌ندروستى ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه، له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ئه‌مه‌ریكا خۆى و ئه‌ندامانى تیمه‌كه‌ى كه‌ره‌نتینه بكرێن له مه‌ترسى ئه‌وه‌ى تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوو بن.
ئاژانسى رۆیته‌رز باسى له‌وه كردووه، په‌یامنێرێكى ئاژانسه‌كه‌یان له گه‌شته‌كه یاوه‌رى پۆمپیۆى كردووه و دووپاتى كردووه‌ته‌وه، له میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا خۆى له كه‌شه كۆمه‌ڵایه‌ییه‌كه به دوور نه‌گرتووه.
ئه‌مه‌یش گومانى ئه‌وه دروست ده‌كات، له‌وانه‌یه به‌ر له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ به‌رپرسانى دوو وڵاته‌كه پشكنینیان بۆ كرا بێت، به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گوتوویه‌تى، "بارودۆخه‌كه كۆنتڕۆڵكراو بوو".
به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، دیدار و كۆبوونه‌وه دیپلۆماسى و سیاسییه‌كانى بووه‌ته مه‌ترسییه‌ك له‌لایه‌ن به‌رپرسانى دنیا.