به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ فێستیڤاڵى كان دوا خراوه، هۆڵه‌كه‌ى به‌و بێنه‌وایانه دراوه كه له كاتى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ له فڕه‌نسا، ماڵیان نییه تێیدا بمێننه‌وه.
ساڵانه له‌م كاته‌دا ئاماده‌كاریى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى گه‌وره‌ترین رووداوى هونه‌رى له فڕه‌نسا ده‌كرا، كه له ناوچه‌ى رێڤیرا له هۆڵى فێستیڤاڵه‌كان به‌ڕێوه ده‌چوو.
هۆڵى فێستڤاڵى "كان "به بێنه‌وایان درا
ئه‌ویش فێستیڤاڵى "كان" بوو، كه له ناوه‌ڕاستى ئایار به‌ڕێوه ده‌چوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ به هۆى بڵاوبوونه‌وى ڤایرۆسى كۆرۆنا و سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له زۆربه‌ى وڵاتانى دنیا، رێكخه‌رانى فێستیڤاڵه‌كه بڕیاریان داوه فێستیڤاڵه‌كه بۆ كۆتایى مانگى حوزه‌یران دوا بخرێت.
له‌برى ئه‌مه هۆڵه‌كه به‌و بێنه‌وایانه دراوه، كه له كاتى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ ماڵێیان نییه تێیدا بمێننه‌وه.
دۆمنیك ئۆد لاسیه سه‌رۆكى شاره‌وانى ناوچه‌كه بۆ ئاژانسى
رۆیته‌رز باسى له‌و كردووه، هه‌ر شه‌وێك 50 تا 70 كه‌س له بێنه‌وایان روو له هۆڵه‌كه ده‌كه‌ن و له‌وێ داڵده ده‌درێن.
بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا كارى له جموجۆڵه هونه‌رییه‌كانی دنیایش كردووه، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ى هۆڵه‌كانى سینه‌ما داخراون و ناوه‌نده‌كانى سینه‌ما له دنیا كاره‌كانیان راگرتووه.