بڕیارێكی نوێ بۆ هاتوچۆی شۆفێران دەرچوو

:: PM:01:35:25/03/2020 ‌
جێگری پارێزگاری هەولێر ئاشكرای دەكات، بەپێی بڕیارێك كە دەرچووە، نابێت هەر ئۆتۆمبێلێكی ڕێپێدراویش لە كەسێك یان دوو كەس زیاتری تێدا بێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 25ـی ئادار، هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، وەك پارێزگار و قایمقامییەت هەموو ڕێكارەكان گیراوەتەبەر بۆ كارئاسانی چەند پیشەوەرێك كە هاتبوون بۆ وەرگرتنی مۆڵەت.

جێگری پارێزگاری هەولێر گوتی، بەپێی بڕیاری ڕێنوێنی تەندروستی دەرچووە، هیچ ئۆتۆمبێلێك نابێت لە كەسێك یان دوو كەس زیاتری تێدا بێت، ئەوەیش بە مەبەستی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

هیچ ئۆتۆمبێلێك نابێت لە كەسێك یان دوو كەس زیاتری تێدا بێت 
ڕوونی كردەوە، لە 14ـی ئادار تا ئێستە زیاتر لە دوو هەزار و 500 ئۆتۆمبێل لە هەولێر سزا دراون بەهۆی سەرپێچی لە بڕیارەكان، پێویستە هەموومان بە بڕیارەكان پابەند بین كە بۆ بەرژەوەندیی گشتییە.

ئاشكرای كرد، چاودێری هەموو ئەو شوێنانە دەكرێت كە ئێستە مۆڵەتی ڕێپێدانی كاركردنیان هەیە و بەردەوام لیژنەكان چاودێرییان دەكەن.

ئەو گوتانەی جێگری پارێزگاری هەولێر لە كاتێكدایە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و هاووڵاتییان تا یەكی نیسان درێژ كراوەتەوە بۆ ڕێگری لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 7178 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌