سه‌رۆكی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا گوتی، تا ئێستە عەدنان زورفی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەت هیچ هه‌نگاوێكی بۆ ئەرکەکەی نه‌ناوه.
ئەمڕۆ چوارشەم 25ی ئادار، فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا بۆ "وشه" گوتی، تاوه‌كو ئێستە سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق هیچ هه‌نگاوێكی بۆ ئەرکەکەی نه‌ناوه، هەروەها هیچ كارێكیشی نه‌كردووه.
هێشتا شیعه‌كان له‌ناو خۆیان دوو به‌شن و له‌ناو خۆیان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن
زیاتر گوتی: زورفی هێشتا به‌رنامه‌ی کاری خۆشی دیاری نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین به‌رنامه‌ی ئه‌و بۆ حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق چییه و چ خاڵێك له‌خۆی ده‌گرێت.
هەروەها سەرۆکی نوێنەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتی: هێشتا شیعه‌كان له‌ناو خۆیان دوو به‌شن و له‌ناو خۆیان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، چاوه‌رێین بزانین ئه‌وان کەی ده‌گه‌نه رێككه‌وتن و به‌رنامه‌كه‌ی زورفیش دیار ده‌بێت، ئه‌وكات به‌رچاوڕوونییه‌ك بۆ حكوومه‌تی تازه ده‌بێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ر كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و شیعه‌كان له‌ناوخۆیان گه‌یشتنه رێككه‌وتن، ئه‌وكات ئێمه‌ش هه‌ڵوێستی خۆمان وه‌كو كورد ڕاده‌گه‌یەنین، به‌ڵام ئێستە كورد جارێ هیچ هه‌ڵوێستێكی نییه و چاوه‌رێی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ده‌كه‌ین.
وش/ بڵند ئیبراهیم