ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ریتانیا رۆژ به رۆژ زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات و به‌ربینگی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیشی گرتووه‌ته‌وه. ده‌گوترێ شازاده چارڵز كوڕی گه‌وره‌ی ئه‌لیزابێس شاژنی به‌ریتانیا تووشی كۆرۆنا بووه.
هه‌واڵه‌كه یه‌كه‌م جار له لایه‌ن ئاژانسی رۆیته‌رزه‌وه بڵاو كرایه‌وه و دواتر میدیاكانی تری دنیا به كورتی ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه شازاده‌ی به‌ریتانیا تووشی كۆرۆنا بووه، شازاده چارڵز ته‌مه‌نی 71 ساڵه و به وشازاده‌ی جێگره‌وه‌ی ئه‌لیزابێس هه‌ژمار ده‌كرێت.
له رابردوودا زۆر جار قسه له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه خوا ته‌مه‌نێكی درێژی به شاژن ئه‌لیزابێس به‌خشیوه و ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه شازاده چارڵز له گه‌یشتن به خه‌ونی دانیشتن له‌سه‌ر كورسی پاشایه‌تی بێبه‌ش بكات و به‌ر له دایكی خۆی كۆچی دوایی بكات. شاژنی به‌ریتانیا 94 ساڵه و له له 21ی ئابی 1926 له‌دایك بووه.
كاریگه‌ریی كۆرۆنا زیاتر له‌سه‌ر به ته‌مه‌نه‌كانه، بۆیه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه شازاده‌ی به‌ریتانیا به‌هۆی كۆرۆنا گیان بسپێرێت.
له به‌ریتانیا 422 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست داوه
له به‌ریتانیا ڤایرۆسی كۆرۆنا به خێرایی له بڵاوبوونه‌وه‌دایه و به‌گوێره‌ی
worldometers ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌م وڵاته گه‌یشتووه‌ته هه‌شت هه‌زار و 77 حاڵه‌ت، له‌م ژماره‌یه 422 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 135 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه.