دابه‌زینی نرخی نه‌وت كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كردووه، بۆیه نوێنه‌رانی پیشه‌سازیی نه‌وت له ویلایه‌تی ته‌كساس كه ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی لیتهییه، له‌گه‌ڵ رووسیا و وڵاتانی ئوپێك بكه‌ونه گفتوگۆوه.
سپوتنیك له زاری دامه‌زراوه‌ی پۆلیتیكۆ باسی له‌وه كردووه، رایان سیتون یه‌كێك له نوێنه‌ره‌كان گوتوویه‌تی پێشتر له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باركیندۆ سكرتێری گشتی ئوپێك قسه‌ی كردووه و شه‌ویش گوتوویه‌تی تا پێش كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا كه له مانگی حوزه‌یران به‌ڕێوه ده‌چێت، ناتوانن هیچ هه‌نگاوێكی رژد بهاوێژن.
بۆیه ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌رنامه‌یدایه له‌گه‌ڵ خالید فالح وه‌زیری وزه‌ی سعوودیه و ئه‌لكسانده‌ر نۆڤاك وه‌زیری وزه‌ی رووسیا قسه بكات و رێچاره‌یه‌ك بۆ ده‌ربازكردنی بازاڕی نه‌وت له‌م ته‌نگژه‌یه بدۆزێته‌وه.
له نۆی ئادار دوای تێكچوونی پێوه‌ندییه‌كانی ئۆپێك و رووسیا، دۆناڵد تره‌مپ خێرا پێوه‌ندی به محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه كردبوو و پێی گوتبوو بۆت هه‌یه به‌رهه‌مهێنان به‌رز بكه‌یته‌وه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌نده نرخی نه‌وت دابه‌زێت كه كاریگه‌ریی خراپ بخاته سه‌ر كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا.
ریاز توانی داواكارییه‌كه جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام نه‌یتوانی رێگری له‌و زیانانه بكات كه به‌ر كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێت.
دواجار تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌وا دێته پێشه‌وه و هه‌وڵ ده‌دات كۆتا به جه‌نگی نه‌وتیی نێوان سعوودیه و رووسیا بهێنێت.
دین بروت وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكاش گوتوویه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ی هاوكاریكردنی سعوودیه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ بازاڕی نه‌وت بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت به 26 دۆلار ده‌فرۆشرێت كه نرخێكی زۆر نزمه
پێویسته بگوترێت نرخی نه‌وت له ئاكامی هه‌نگاوه‌كانی سعوودیه بۆ به‌رهه‌مهێنانی زیاتری نه‌وت دابه‌زیوه و ئێسته هه‌ر به‌رمیل له نه‌وتی برێنت به 26 دۆلار ده‌فرۆشرێت.