ئەفسەرێكی باڵای عێراقی تووشی كۆرۆنا دەبێت

:: PM:07:51:25/03/2020 ‌

فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای زیقاڕ ئاشكرای كرد كە ئەفسەرێكی باڵای تەناهیی عێراق كە لە ناوچەی سەوزی بەغدا كاری كردووە، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و ئێستە خۆی و خێزانەكەی جیا كراونەتەوە.
كۆرۆنا لە ناوچەی سەوز و بەرپرسانی باڵای عێراق نزیك دەبێتەوە
عەبدولحوسێن جابری، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی زیقاڕ رای گەیاند كە دامەزراوە پزیشكییەكانی پارێزگاكە تووشبوونی ئەفسەرێكی باڵای عێراقیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كردووە كە ئەو لە هێزە تەناهییەكانی ناوچەی سەوز كار دەكات، پێش ئەوەی بە مۆڵەت بگەڕێتەوە ناو ماڵەكەی، نموونەی بۆ پشكنینی لێ وەرگیراوە.

زیاتر گوتی، ئەمڕۆ چوارشەم ئەنجامی پشكنینەكەی تووشبوونی بە ڤایرۆسەكە دووپات كردەوە و راستەوخۆ جیا كرایەوە، هەروەها تەواوی ئەندامانی خێزانەكەی و جلوبەرگ و كەلوپەلەكانی جیا كرانەوە و ئێستە دۆخی تەندروستی باشە.   

ئەمڕۆ سەرچاوەیەكی تەندروستی لە پارێزگای زیقاڕ تووشبوونی ئەفسەرێكی باڵای عێراقی كە لە ناوچەی سەوز كاری كردووە، بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند كە خۆی و حەوت لە ئەندامانی خێزانەكەی جیا كراونەتەوە، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 346 حاڵەت راگەیاند. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل