مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه زۆره‌كانی پاش ڕێككه‌وتنی واشنتن له‌گه‌ڵ تاڵیبان، شكستی هێنا له چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی و جیاوازییه‌كانی نێوان به‌ره جیاوازه‌كانی ئه‌فغانستان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تێكی بنكهفرهوانی نیشتمانی ڕێك بكه‌ون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی ئه‌فغانستان له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، كه پۆمپیۆ له ڕۆژانی ڕابردوو زۆرترین پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه ناكۆكه‌كانی ئه‌فغانستان ئه‌نجام داوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێوازێكی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ڕێك بكه‌ون و بڕی ملیارێك دۆلاریش هاوكاری ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه به به‌رپرسانی ئه‌فغانستان ڕاگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش نه‌یتوانیوه كۆتایی به ناكۆكییه‌كان بێنێ و هه‌مووان بگه‌یه‌نێت به چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش.
سه‌رۆكی وڵات و سه‌رۆك وه‌زیران ناكۆكی قووڵ له نێوانیان دروست بووه
ناكۆكی قووڵی ئێسته‌ی
ئه‌فغانستان بریتیه له جیاوازی بۆچوونی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان و سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان ده‌یه‌وێ حكوومه‌تی ئێسته هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه و حكوومه‌تێكی بنكه‌فره‌وان و نیشتمانی پێكبهێنریت، به‌ڵام عه‌بدوڵا عه‌بدوڵای سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌فغانستان ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌یه‌وێ حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ر كاره‌كانی تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، ڕازیبوونیشی به پێكهێنانی حكوومه‌تی بنكهفرهوانی نیشتمانی به مانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پێوه‌ست كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌ردوولا كردووه، كه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ن به ڕێككه‌وتن ئه‌وا یارمه‌تییه‌كانی بۆ ئه‌فغانستان كه‌م ده‌كاته‌وه و ڕێوشوێنی تر ده‌گرێته‌به‌ر، به‌ڵام هه‌ردوولا ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی خۆیان سازش بكه‌ن و ناكۆكییه‌كان به كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه.