زانایان و پسپۆرانی بواری ده‌روونناسی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ئه‌و هه‌موو زانیارییه خێرا و پێچه‌وانه و دژ به‌یه‌كه‌ی له‌سه‌ری له میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ده‌كرێته‌وه، مرۆڤ تووشی نادڵنیایی و ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆر ده‌كات، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و گرفته دهروونیانهیش كه به‌هۆی ئه‌و دۆخه شێواوه‌وه تووشی بوون، چه‌ند ئامۆژگاری و هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌خه‌نه ڕوو كه پێویسته هه‌مووان پێڕه‌وی بكه‌ن.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی
ده‌روونناسان له زانكۆی له‌نده‌ن كۆلیج، سه‌رلێشێوان و نیگه‌رانی و گومانی زۆر له ده‌روونی مرۆڤ ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه‌ی زۆر گه‌وره له ته‌ندروستی مرۆڤ و ئه‌مه نه‌ك ته‌نیا له سه‌رده‌می كێشه و ئاڵۆزییه گه‌وره‌كان، به‌ڵكوو ده‌بێته جۆره په‌رچه‌كردارێكی ده‌روونی، كه مرۆڤ وابیر ده‌كاته‌وه كه هه‌موو كات شتێكی خراپ ڕوو ده‌دات، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی وریا بن و به ته‌واوی خۆیان تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌روونییه نه‌كه‌ن، كه هه‌میشه هه‌ستی ڕوودانی شتی خراپ تا له ژیاندا ماویت له‌گه‌ڵت ده‌مێنێته‌وه.
به جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێنماییانه ده‌روونت ئارام ده‌بێ و سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌یشت به‌هێز ده‌بێت
د.فرانسیس گودهارت پسپۆری ده‌روونی له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، كاتێك مرۆڤ ده‌گاته دۆخی بێ ئومێد و نه‌مانی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌یه‌ك ئه‌وا به ته‌واوی بێ ئومێد ده‌بێت، ئه‌وكاته جه‌سته هۆرمۆنی نیگه‌رانی و گرژی و دوودڵی و تێكچوونی باری ده‌روونی له كۆئه‌ندامی ده‌مار بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت هۆرمۆنه‌كانی ئه‌درینالین و كۆرتیزول، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات زۆر زیاتر له دۆخێكی ئاسایی و كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و مادی و ژیانی هه‌ست به نیگه‌رانی و دوودڵی و گومان و ڕه‌شبینی بكه‌ن و به ته‌واوی له ڕووی ده‌روونییه‌وه ده‌ڕووخێن.
ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌و گرفته گه‌وره نه‌بن، پێویسته ئه‌و ئامۆژگارییانه‌ی خواره‌وه ڕه‌چاو بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه ئێسته خه‌ڵكی سه‌ر گۆی زه‌وی له دوودڵی و نیگه‌رانی زۆر ده‌ژین، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڤید 19 له وڵاته جیا جیاكانی دنیاوه.
یه‌كه‌م: رۆتین و به‌رنامه ڕێژی، مانه‌وه له‌ماڵه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر تووشی گرژی و كێشه‌ت ده‌كات، بۆیه به‌رنامه‌یه‌ك و رۆتین بۆخۆت دابنێ، بۆ نموونه كاتی له خه‌و هه‌ستان، خۆشۆردن و جلگۆڕین و خواردنی ژه‌مه‌كان و خه‌وتن بۆ ماوه‌ی زیاتر له ڕۆژانی ئاسایی و خۆخه‌ریككردن به كتێب و خوێندنه‌وه و سه‌یركردنی فیلم و هه‌رجۆره به‌هره‌یه‌كی تر كه تۆ هه‌ته، به‌ڵام با ئه‌مانه پێوه‌ست نه‌بن به په‌تای كۆرۆناوه.
دووه‌م: هه‌واله‌كان فلته‌ر بكه، د.میج ئارۆل له‌باره‌ی كاریگه‌ری هه‌واڵه خێراكان و زۆره‌كان له‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنا ده‌ڵێ، باشتره خۆتیان لێ به‌دوور بگریت، ئه‌گه‌ر پێویستیشت به‌وه‌یه كه ڕۆژانه ئاگاداری هه‌واڵه‌كان بیت، پێویسته هه‌واڵه‌كان فلته‌ر بكه‌یت و هه‌واڵه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای لێ دوور بخه‌یته‌وه، تۆ خه‌ریكی كات و ژیانی خۆت به و خۆپارێزی پێڕه‌و بكه و پێویستت به‌وه نییه چركه به چركه ئاگاداری دۆخی جیهان بیت.
سێیه‌م: ڕێنماییه‌كان پێڕه‌و بكه، گرنگترین شت بۆ مانه‌وه‌ت به سه‌لامه‌تی، زانینی هه‌واڵه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنی كۆرۆنا نییه، به‌ڵكوو پابه‌ندبوونه به ڕێنماییه‌كان، كه بریتین له شۆردنی ده‌ست و مانه‌وه له ماڵه‌وه، دروستكردنی كه‌شێكی ئه‌رێنی له نێو خێزانه‌كه‌ت كارێكی زۆر گونجاوه و تاكه ده‌روازه‌یه بۆ پاراستنت، كه ئیتر ئه‌مه به ڕوونی ده‌زانن، چ پێویستیت به نیگه‌رانی نابێت.
چواره‌م: چێژ له كاته‌كانت وه‌ربگره، نیگه‌رانی و دوودڵی هه‌میشه ڕوو له مرۆڤ ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌مێكی وه‌كو ئێسته كه ترسێكی گه‌وره به جیهان بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام تۆ پێویسته جیاواز بیر بكه‌یته‌وه و شێوازێكی تر پێڕه‌و بكه‌یت، گوێ له موزیك بگره به ته‌واوی ئارامت ده‌كاته‌وه، جیا له‌وه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رقاڵ بیت، ده‌توانی خه‌ریكی فێربوونی زمانێكی بیانی بیت، یان كۆرسی ئۆنلاینی ئامێرێكی موزیك یاخود فێربوونی پرۆگرامێكی كۆمپیوته‌ر یان له بواره‌كانی تر كه تۆ خۆتی تێدا ده‌بینیته‌وه، ئه‌مه وا ده‌كات دڵ و ده‌روونت ئارام بن، كه تۆ له‌و بواره‌ی كه حه‌زی پێ ده‌كه‌ی یان پێویستته خه‌ریكی پێشخستنی خودی خۆتی.
كه‌سانی ژیر ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌قۆزنه‌وه و خۆیان فێری زمانێكی نوێ یان پرۆگرامێكی تازه‌ی كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌ن
پێنجه‌م: له پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانت به ڕێی ته‌كنه‌لۆجیاوه به‌رده‌وام به، ناكرێ خۆت له دنیا و كۆمه‌ڵگا به‌دوور بگریت و سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانت بپچڕێنیت، به‌ڵكوو ئه‌مه كاتێكی باشه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی كار و سه‌رقاڵیته‌وه ههواڵیانت نه‌ده‌زانی، له ڕێی ته‌له‌فۆن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه پێوه‌ندییان پێوه بكه‌یت و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌یت، به‌ڵام نه‌ك تاوتوێكردنی پرسی كۆرۆنا، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ هاوڕێ كۆنه‌كانت باسی یادگارییه‌كانی سه‌رده‌می زوو بكه‌ن، یاخود هه‌ر بابه‌تێكی تر كه دوور بێ له باسكردنی كۆرۆنا و گه‌وره‌كردنی مه‌ترسییه‌كانی زیاد له سنووری خۆی.
شه‌شه‌م: باش خواردن و خه‌وتن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فشاری ده‌روونی یه‌كجار زۆر له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه و جیا له‌وه‌یش پێویستمان به‌وه‌یه به به‌رده‌وامی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌مان به‌هێز بێت، بۆیه گرنگه له‌و كاته‌ی ئێسته هه‌مووان تێیدا بزانیت چی ده‌خۆیت و چه‌ند ده‌خه‌ویت، پێویسته خواردنه‌كانت زیاتر ئه‌وانه بن كه سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌كه‌ن و پڕ له ڤیتامین و كانزای به‌سوودن، جیا له‌وه‌یش خه‌وتن ده‌بێته ئارامكردنه‌وه و نه‌هێشتنی فشاره‌كان، بۆیه پێویسته تا نۆ سه‌عات له ڕۆژێكدا بخه‌ویت.
حه‌وته‌م: به چالاكی بمێنه‌وه، پزیشكانی پسپۆر ده‌لێن، هه‌میشه خه‌وتن و دانیشتن و مانه‌وه به دیار ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه، به ته‌واوی ده‌روون ناته‌ندروست ده‌كات، بۆ ده‌رووندروستی و به‌هێزی پێویسته چالاكی و وه‌رزش و جووڵه‌تان هه‌بێت، به‌یانیان له‌كاتی گونجاو هه‌سته و به‌ر هه‌موو شتێك وه‌رزش بكه، ئه‌گه‌ر بۆ 30 خوله‌كیش بێ، ئه‌مه دڵ و ده‌روونت به ته‌واوی ئارام ده‌كاته‌وه.
هه‌شته‌م: به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی بیر بكه‌وه، كاتێك هه‌میشه دیوه نه‌رێنییه‌كانی هه‌موو شتێك ده‌بینیت و لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌یت، خۆت ده‌خه‌یته چاڵێكی گه‌وره‌ی كێشه ده‌روونییه‌كانه‌وه، بۆچی ڕێ ناده‌یت كێشه‌كان و ته‌نانه‌ت په‌تاكه‌یش كێشی خۆیان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر نه‌رێنیانه بیر بكه‌یته‌وه، كێشی په‌تاكه و كاریگه‌رییه‌كانی زۆر زیاتر له دۆخی ئاسایی خۆی گه‌وره ده‌كه‌یت و ده‌روونی خۆت به ترس و نیگه‌رانی وێران ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش زیانی زۆرت پێ ده‌گه‌یه‌نێت و سیسته‌می به‌رگری له‌شیشت لاواز ده‌كات.
نۆیه‌م: هه‌ناسه‌ی قووڵ بده، سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ناسه‌دانی قووڵ كاریگه‌ری زۆری هه‌یه به‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤه‌وه و به ته‌واوی به‌سه‌ر نیگه‌رانی و فشاره ده‌روونییه‌كان زاڵت ده‌كات، چونكه گه‌یشتنی ئۆكسجین بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ت وا ده‌كات هه‌ست به دڵخۆشی زۆر بكه‌یت، كه ئه‌مه‌یش ئه‌و شته‌یه كه له‌و دۆخه‌ی ئێسته هه‌مووان پێویستمان پێیه‌تی.
ده‌یه‌م: بگری و تووڕه‌ییت به‌تاڵ كه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌توانیت خۆت له گرفت و تووڕهییهكانت ڕزگار بكه‌یت، ئه‌وا كارێكی زۆر گرنگه كه بگریت، گریان وا ده‌كات هه‌سته‌كانت بجووڵێن و به ته‌واوی ده‌روونی مرۆڤ دوای گریان ئارام ده‌بێته‌وه، به‌ڵام نه‌ك گریان بۆ ئه‌و دۆخه و ترس له كۆرۆناوه، به‌ڵكوو بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر تووڕه‌یی و گرژییهكانت كه له ڕابردوو هه‌تبووه.