هه‌رچه‌نده ده‌یان وڵات داواى قه‌رزیان له سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى كردووه، به‌ڵام رێكخراوه‌كه تا ئێسته ته‌نیا بڕى ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلارى به ئوردن داوه.
محه‌مه‌د عیسعیس وه‌زیرى دارایى ئوردن راى گه‌یاند، سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ره‌زامه‌ندى داوه بۆئه‌وه‌ى بڕى ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلار به ئوردن بدات، به‌گوێره‌ى پرۆگرامێك كه چوار ساڵ ده‌خایه‌نێ.
ده‌یان وڵات داواى قه‌رزیان كردووه ته‌نیا قه‌رزى به ئوردن داوه
له راگه‌یه‌نراوێكى وه‌زیرى دارایى ئوردن، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ى ئادار له لایه‌ن
رۆیته‌رز بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌توانێ پاڵپشتى دارایى ئوردن بكات له وه‌به‌رهێنانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌توانێ ئه‌ركه داراییه‌كانى پرۆسه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له‌سه‌ر ئوردن كه‌م بكاته‌وه. ئاماژه بۆئه‌وه‌یش ده‌كرێت سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى متمانه‌ى به چاكسازییه داراییه‌كانى ئوردن كردووه.
له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، سه‌ندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى راى گه‌یاند 50 ملیار دۆلارى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ته‌رخان كردووه و وڵاتان ده‌توانن برێكى لێ قه‌رز بكه‌ن.
به‌رپرسانى رێكخراوه داراییه‌كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا ئاشكرایان كرد، ده‌یان وڵات له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئاسیا داواى قه‌رزیان كردووه، به‌ڵام ئه‌وان ناوى وڵاته‌كانیان ئاشكرا نه‌كرد و ته‌نیا ئێران نه‌بێت به فه‌رمى ئاشكراى كردووه داواى قه‌رزى پێنج ملیار دۆلارى له سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى كردووه.