سێ‌ كەسی تر لە هەولێر تووشی كۆرۆنا بوون

:: AM:09:25:26/03/2020 ‌

 

وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، سێ‌ كەسی تر لە هەولێر تووشی كۆرۆنا بوون.

سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشان كران
ئەمڕۆ پێنجشەم 26ـی ئادار، وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشان كران.

ڕوون کراوەتەوە، تووشبووەکان لە ژنێكی تەمەن 32 ساڵ و دوو پیاوی تەمەن (30) و (32) ساڵی پێکهاتوون كە هەموویان كەسوكاری تووشبوویەكی دوێنێی شاری هەولێرن.

كۆی گشتیی تووشبووان لە هەرێمی كوردستان بووە 103 هاووڵاتی و دوو كەس گیانی لە دەست داوە و 27 كەسیش چاك بوونەتەوە.




وشە - رامیار جەواد