ئه‌مڕۆ قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ له‌نێوان شاره‌كانى ئێران پێڕه‌و ده‌كرێت، چونكه ئه‌م وڵاته كه به ناوه‌ندى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا داده‌نرێت، له شه‌پۆلى دووه‌مى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه ده‌ترسێ.
ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ى ئادار قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له نێوان سه‌رانسه‌رى شاره‌كانى ئَێران به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ى بۆ لێدوانى به‌رپرسێكى ئێران كردووه، كه دووپاتى كردووه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆیه داوا له‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵ نوێ سه‌ردانى شاره‌كانى تریان كردووه، بگه‌ڕێنه‌وه ماڵى خۆیان.
ئه‌مڕۆ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له نێوان شاره‌كانى ئێران جێبه‌جێ ده‌كرێت
حوسێن زولفیقار ئه‌ندامى ناوه‌ندى نیشتمانى ئێران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، لێدوانى داوه و ده‌ڵێ ئه‌وانه‌ى به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵ گه‌شتیان كردووه، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ بگه‌ڕێنه‌وه.
باسى له‌وه‌یش كردووه ماوه‌ى داخستنى زانكۆ و قوتابخانه‌كان درێژ ده‌كرێته‌وه و ته‌واوى كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان راده‌گیرێن.
ئاژانسى رۆیته‌رز باسى له‌وه كردووه، هۆكارى توندكردنى رێكارییه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌م وڵاته له شه‌پۆلى دووه‌مى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ترساوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و ئامارانه‌ى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س له ئێران به ڤایرۆسى كۆرۆنا مردوون و زیاتر له 27 هه‌زار كه‌سیش تووشى په‌تاكه بوون.