كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بوومه‌له‌رزه باكوری پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند و شوێنی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش له هه‌مان شوێن نزیكه كه مانگی رابردوو به‌هۆی بوومه‌له‌رزه زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتبوو.
به‌گوێره‌ی
ئیرنا، بوومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 4.4 به پله‌ی ریخته‌ر بووه و سه‌عات 10 و نۆ خولهك و 18 چركه به كاتی ورمێ له قووڵایی 10 كیلۆمه‌تر له شاره‌دێی فیرورهق شارۆكه‌ی خۆی رووی داوه.
ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه 30 كیلۆمه‌تر له كوتوور یان قوتوور دوور بووه كه مانگی رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز هه‌ژاندی و زیانێكی زۆری به دانیشتووانی ناوچه‌كه گه‌یاند. ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه نوێیه هیچ زیانێكی به‌دواوه نه‌بووه، به‌ڵام خه‌ڵكی له ماڵه‌كانیان هێناوه‌ته ده‌ره‌وه.
ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه نوێیه هیچ زیانێكی به‌دواوه نه‌بووه
له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مانگی شوبات 10 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 104 كه‌سی تریش بریندار بوون و به هه‌زاران خانووش زیانیان به‌ركه‌وت و زیانی سه‌ره‌كی به گوندنشینانی ناوچه‌كه كه‌وت
له‌و كاته‌وه سه‌دان بوومه‌له‌رزه رووی داوه كه هه‌ندێكیان هه‌ست پێ كراون و خه‌ڵكێك له ترسان له ماله‌كانیان دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه و له ژێر خێوه‌ت ده‌ژین.