ژماره‌ی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به خێرایی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و خه‌ڵكی زیاتر راپێچی گۆڕستانه‌كان ده‌كات. كۆی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دوێنێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست داوه. هێنده‌ی ئاماری مانگێكی قوربانیانی كۆرۆنایه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ.
ئاژانس و ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی و سه‌نته‌ره‌كانی داتا له 22ی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری قوربانیان و تووشبووانی كۆرۆنا له وڵاتانی دنیا كرد. ئه‌وكات ته‌نیا چین تووشی كۆرۆنا بووبوو و خه‌ریك بوو ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی داده‌گرت.
بۆ نموونه له 23ی كانوونی دووه‌م 25 كه‌س گیانیان له ده‌ست دابوو. ژماره‌كه دوای هه‌فته‌یه‌ك گه‌یشته 200 كه‌س و دوای دوو هه‌فته گه‌یشته سه‌رووی 700 كه‌س. له 21ی شوباتی ئه‌مساڵ ژماره‌كه دوای مانگێك گه‌یشته دوو هه‌زار و 360 كه‌س.
ئه‌گه‌ر ژماره‌ی قوربانییه‌كانی مانگێك له‌گه‌ڵ رۆژێكی ئێسته به‌راورد بكه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ی له مانگێكدا تۆمار ده‌كرا ئێسته له رۆژێكدا تۆمار ده‌كرێت. بۆ نموونه دوێنێ چوارشه‌م 25ی ئادار دوو هه‌زار و 390 كه‌س له دنیادا به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست دا كه له كۆی ژماره‌ی مانگێك زیاتره و كۆی ژماره‌ی قوربانیانی گه‌یانده 21 هه‌زار و 284 كه‌س.
ته‌نیا له 24ی مانگی ئادار دوو هه‌زار و 381 كه‌س و له 23ی ئاداریش هه‌زار و 873 كه‌س گیانیان له ده‌ست دابوو. له 19ی ئاداره‌وه تا 23ی ئادار رۆژانه له نێوان هه‌زار تا دوو هه‌زار كه‌س له دنیادا گیانیان له ده‌ست داوه. له پێنجی ئادار تا 18ی ئادار رۆژانه خوارووی هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست ده‌دا و پێشترییش ئاماری رۆژانه خوارووی 100 كه‌س بوو.
دوو رۆژه ژماره‌كه سه‌رووی دوو هه‌زار كه‌س زیاد ده‌كات و له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش زۆر كورتخایه‌ن بێت و ئه‌مجاره رۆژانه سه‌رووی سێ هه‌زار كه‌س و دواتر پێنج هه‌زار كه‌س به قوربانیان زیاد بكات.
به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی "وشه" ئه‌گه‌ر هه‌مان ره‌وتی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و كاریگه‌رییه‌كانی بۆ سه‌ر گیانی مرۆڤ نه‌وه‌ستێنرێت، پێشبینی ده‌كرێ دوای مانگێكی تر له جیاتی ئه‌وه‌ی رۆژانه دوو هه‌زار كه‌س بمرن، رۆژانه 20 هه‌زار كه‌س ده‌مرن كه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه وه‌ك له وێنه‌كه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ژماره‌ی قوربانیان به خێرایی رووی له هه‌ڵكشانه و تا ئاراسته‌كه‌ی به‌ره‌و خواره‌وه نه‌چه‌مێته‌وه، هیچ ئومێدێك بۆ وه‌ستاندنی ڤایرۆسه‌كه له ئارادا نابێت.
472 هه‌زار و 762 كه‌س له دنیادا تووشی كۆرۆنا بوون و 21 هه‌زار و 305 كه‌س مردوون
به‌گوێره‌ی
worldometers كۆی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له دنیادا تا ئێسته گه‌یشتووه‌ته 472 هه‌زار و 762 كه‌س كه له‌و ژماره‌یه 21 هه‌زار و 305 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 114 هه‌زار و 749 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه. چین، ئیتالیا، ئه‌مه‌ریكا ئیسپانیا، ئه‌ڵمانیا و ئێران له پله‌كانی یه‌كه‌م تا شه‌شه‌م دێن كه زۆرترین حاڵه‌تیان تێدا تۆمار كراوه.