رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای ده‌كات، تا ئێسته زیاتر له 21 هه‌زار كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه و 472 هه‌زار كه‌سیش تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون.
تا ئێستە 21 هه‌زار و 304 کەس گیانیان لە دەست داوە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی ئادار، ماڵپه‌ڕی
ئه‌وروپای ئازاد بڵاوی كردوه‌ته‌وه، گوته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان هۆشداری له به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوه.
له ئامارێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه، تا ئێسته 472 هه‌زار و 381 كه‌س له سه‌رانسه‌ری دنیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 21 هه‌زار و 304 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، تا ئێسته 114 هه‌زار و 719 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان.
ئیتالیا و ئه‌مه‌ریكا ئێران و ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا به ناوه‌نده‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێن و ئه‌و وڵاتانه كه‌وتوونه‌ته خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه پزیشكییه‌كانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه پڕ بكه‌نه‌وه.
فڕه‌نسا ده‌ستی كردووه به كڕینی ئامێری هه‌ناسه‌دان و تا هه‌فته‌ی داهاتوو 10 هه‌زار ئامێری هه‌ناسه‌دان و دروستكردنی ئۆكسیجن بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
هاوكات به‌ریتانیا به‌منزیكانه ئامێری كیت ده‌خاته خزمه‌ت هاووڵاتییانی بۆ ئه‌وه‌ی له ماڵه‌كانی خۆیان پشكنین بكه‌ن و ناچار نه‌بن بچنه نه‌خۆشخانه‌كان كه به ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ژمار ده‌كرێن.
بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌م پێكوته‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر چه‌ند هاووڵاتییه‌ك تاقی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته له‌و وڵاته كه‌مترین ئاماری مردن تۆمار كراوه سه‌رباری ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك تووشی كۆرۆنا بوون.