هه‌موو ئه‌و زانیارییانه ره‌ت ده‌كرێنه‌وه له باره‌ی پیكدادانی نێوان پارتی و یه‌كێتی. به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دیی وه‌رتێ رای ده‌گه‌یه‌نێت، هیچ گرژییه‌ك رووی نه‌داوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی ئادار، موسلیح باڵه‌كی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی وه‌رتێ بۆ "وشه" رای گه‌یاند، ئه‌و زانیارییانه‌ی باس له‌ی گرژبوون و پێكدانن ده‌كه‌ن له نێوان هێزه‌كانی پارتی و یه‌كێتی دوورن له راستییه‌وه.
به‌هۆی كۆرۆناوه هێزێكی هاوبه‌شی لیوای حه‌وتی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێكهێنراوه كه له پارتی و یه‌كێتی پێكهاتووه
هاوكات روونی كرده‌وه به‌هۆی كۆرۆناوه هێزێكی هاوبه‌شی لیوای حه‌وتی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێكهێنراوه كه له پارتی و یه‌كێتی پێكهاتووه، به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و سنووره و رێگریكردن له هاتنه‌وه‌ی خه‌ڵك به قاچاخ.
باڵه‌كی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، هیچمان نه‌زانیوه كه نێوانی پارتی و یه‌كێتی به هۆی دانانی خاڵێك و بازگه‌یكی پشكنین تێكچووبێت، هه‌روه‌ها ئه‌و زانیارییانه‌ی باس ده‌كرێن راست نین.
ئه‌وه له كاتكدایه له دوێنێ شه‌وه‌وه میدیاكانی سه‌ربه پارتی كرێكاران (په‌كه‌كه)زانیاری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه نێوانی پارتی و یه‌كێتی به‌هۆی دانانی خاڵێك تێكچووه و گرژی توند له نێوانیان هه‌یه.