یارا كه خاتوونه گۆرانیبێژێكی لبنانییه و هه‌وادارانی ملیۆنانن، له‌م سه‌رده‌مه‌ی كۆرۆنادا نوێترین گۆرانیی خۆی پێشكه‌شی ئه‌وانه ده‌كات كه به‌هۆی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، له ماڵه‌وه‌ن و نایه‌نه ده‌ره‌وه.
یارا گۆرانی‌یان بۆ ده‌ڵێ تا له ماڵه‌كانیاندا بێزار نه‌بن
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه و سه‌رانسه‌ری دنیای گرتووه‌ته‌وه، تا ئێسته له دنیادا زیاتر له 500 ملیۆن كه‌س تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون و زیاتر 20 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه. هاوكات له زۆرینه‌ی وڵاتاندا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ دراوه و خه‌ڵك له ماڵه‌وه‌ن و نایه‌نه ده‌ره‌وه. بۆیه یارا گۆرانی‌یان بۆ ده‌ڵێ تا له ماڵه‌كانیاندا بێزار نه‌بن.
له‌م قۆناغه‌دا یارای گۆرانیبێژی نوێترین گۆرانیی خۆی كه رۆمانسییه، تۆماری كردووه و له رێی كه‌ناڵه‌كه‌ی خۆی له یوتوب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هاوكات رای گه‌یاندووه كه ئه‌و گۆرانییه‌ی پێشكه‌شی ئه‌وانه ده‌كات كه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له ماڵه‌كانیان ماونه‌ته‌وه و نایه‌نه ده‌ره‌وه.
گۆرانییه‌كه‌ی یارا به‌ناوی
"حبیبی یا"یه و له تێكستی ئه‌سایله و له میلۆدیی ئه‌لبه‌حره. له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند حاته‌م مه‌نسوور دابه‌شكردنی موزیكه‌كه‌ی بۆ كراوه.
یارای گۆرانیبێژ له ساڵی 1983 له لبنان له دایك بووه، له منداڵییه‌وه گۆرانی ده‌ڵێت و تا ئێسته خاوه‌نی سێ ئه‌لبوومه، جیا له چه‌ندان گۆرانیی سینگڵ. چه‌ندان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تیی پێ به‌خشراوه، له‌ناویاندا خه‌ڵاتی سارلیفو بۆ باشترین گۆرانیبێژی لبنان.