كوڕی شاعیرى بهناوبانگی كورد جگەر خوێن بههۆی ڤایرۆسى كۆرۆناوه له تهمهنی 84 ساڵیدا گیانی له دهست دا.
بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی له دهست داوه
دكتۆر گونیش عیسۆ مامۆستاى بهشى ئهدهبیات له زانكۆى ئهستهنبووڵ به "وشه"ى ڕاگهیاند، "كهیۆ جگهرخوێن له شاری ستۆكهۆڵمی سوید، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی له دهست داوه.
زیاتر گوتى، کەیۆ لە تەمەنی 84 ساڵی لە وڵاتی سوید گیانی لە دەست دا، كوڕى جگەرخوێنه، یەکێکه لە شاعیرە ناسرا و دیار و کاریگەرەکانی ئەدەبی کورد و لە ساڵی 1903 لە باکووری کوردستان لە گوندی "حەسار" نزیک لە شاری ماردین لە دایکبووە."
شێخ مووس کوڕی حەسەن کوڕی موحەمەد، ناسراو بە جگەرخوێن، شاعیرێکی کورد ناودارى زمانە، لە باکووری کوردستان لە گوندی حەسار نزیک بە شاری ماردین لەدایکبووە. بە منداڵی شوانی و گاوانی کردووه، لەبەر ئەوەی نەداربووە و باوکی کۆچی دواییکردوە، خوشکەکەی گرتوویەتییە خۆی و بەخێوی کردووە و بۆ بەشداریکردن لە شۆڕشی مەلا مستەفا بارزانی جگەرخوێن لەساڵی 1969 ڕوو دەکاتە کوردستانی باشوور و چالاکی کوردایەتی خۆی پێشکەشی شۆڕشی کورد دەکات، جگەرخوێن لە ساڵی 1976 دا بۆ سوریا دەگەڕێتەوە و لە ساڵی 1979 ناچار دەبێت ڕووبکاتە وڵاتی سوێد و لەوێ وەک پەناھەندەیەک دەگیرسێتەوە و بەنووسینەوە سەرقاڵ دەبێت له ساڵى 1984 کۆچی دوایی دەکات و تەرمەکەی بۆ قامیشلی دەگوێزرێتەوە و لەوێ بە خاکی کوردستان دەسپێدرێت، ئەوەش ھەروەک خۆی پێش مردنی داوایکردبوو.