هونه‌رمه‌ندێكی بواری گرافیك كه ناوێكی دیاری بواره‌كه‌ی خۆیه‌تی له میسر، بۆ ئه‌وه‌ی هانی خه‌ڵك بدات بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، وێنه‌ی زۆرینه‌ی په‌یكه‌ره ناوداره‌كانی دنیا پێشان ده‌دات كه وه‌ك خه‌ڵكی ئاسایی ده‌مامكیان به‌كار هێناوه.
زۆرینه‌ی په‌یكه‌ره ناوداره‌كانی دنیا داناوه كه پێی وایه ئه‌و په‌یكه‌رانه زۆرترین خه‌ڵك ته‌ماشایان ده‌كه‌ن
پێگه‌ی
"فه‌رفیش" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، هونه‌رمه‌ندی میسری محه‌مه‌د جابر كه ناوێكی دیاری بواره‌كه‌ی خۆیه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی هانی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی خۆی و هه‌موو دنیا بدات بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، له وێنه‌كانیدا ده‌مامكی بۆ زۆرینه‌ی په‌یكه‌ره ناوداره‌كانی دنیا داناوه كه پێی وایه ئه‌و په‌یكه‌رانه زۆرترین خه‌ڵك ته‌ماشایان ده‌كه‌ن.
نموونه‌ی ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی كه جابر وێنه‌ی كێشاون، نه‌فه‌رتیتی و ئه‌بولهۆل له میسر، تاوه‌ری عه‌ره‌ب له شاری دوبه‌ی ئیمارات، په‌یكه‌ری ئازادی له نیویۆرك له ئه‌مه‌ریكا، په‌یكه‌ری بۆسیدۆن له گۆڕه‌پانی سه‌نته‌ری هۆڵه‌ندا و ئیتالیا و زۆر په‌یكه‌ری تر.
له‌وباره‌یه‌وه محه‌مه‌د جابری هونه‌رمه‌ند گوتوویه‌تی، كاری هونه‌ری رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه بۆ هاندانی خه‌ڵك له‌م قۆناغه‌دا كه دنیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه. ئه‌و كاره هونه‌رییانه و به‌و شێوه‌یه‌ی من كارم تێیاندا كردووه، بینینی دۆخه‌كه ئاسانتر ده‌كات بۆ خه‌ڵك كه ئه‌و په‌یكه‌رانه له شوێنی گه‌شته‌وه‌ری دانراون و ساڵانه میلۆنان گه‌شته‌وه‌ر سه‌ردانیان ده‌كه‌ن.
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، كاتێك ده‌مامك له‌سه‌ر رووخساری په‌یكه‌رێك داده‌نرێت، وه‌ك هێمایه‌كه كه خه‌ڵك تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بووه و هاوكات سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی دنیا به‌هۆیه‌وه تووشی خۆپارێزی بوون، له‌ناویاندا ناوچه گهشتهوهرییه ناوداره‌كانی دنیا كه به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه ئه‌مساڵ كه‌س سه‌ردانیان ناكات، بۆیه وه‌ك هێمایه‌ك په‌یكه‌ره‌كانیش بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا، ده‌مامكیان كردووه.
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه و سه‌رانسه‌ری دنیای گرتووه‌ته‌وه، تا ئێسته له دنیادا زیاتر له 500 ملیۆن كه‌س تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون و زیاتر 20 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.