به‌رپرسێكی ئێرانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، كه بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران له وڵاتانی ده‌ره‌وه ئازاد بكرێن و بگه‌ڕێنرێنه‌وه ئێران، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵانه دێ كه وڵاتان بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌ستیان پێكردووه، پاش ئه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا دۆخی وڵاته‌كه خستووه‌ته دۆخێكی مه‌ترسیداره‌وه.
پێگه‌ی
ئێران ئینته‌رناشنال له زاری حیشمه‌توڵا فه‌لاحمت بیشه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ناهی و سیاسی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران بڵاوی كرده‌وه، بڕیاره به‌شێك له پاره بلۆككراوه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له ده‌ره‌وه ئازاد بكرێن، ئه‌مه‌یش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ یارمه‌تیدانی تاران بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نییه و دۆخی وڵاته‌كه‌مان پێویستی به هه‌ڵگرتنی سزاكانه، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی مرۆیی ڕوو نه‌دات.
پاره‌كه گرێبه‌ستی پێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ده‌رمان پێ ده‌كرێ، تا ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكی بۆ ئێران ڕه‌وانه بكه‌ن
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ئێرانی زانیاری زیاتری نه‌خسته ڕوو، به‌ڵام پێشتریش عه‌بدولناسر هیمه‌تی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئێران دووپاتی كرده‌وه، كه زانیاری و هه‌واڵمان پێگه‌یشتووه، كه به‌شێك له پاره بلۆككراوه‌كانی تاران له بانكه جیهانییه‌كان ئازاد ده‌كرێن و ڕێگه‌مان پێ ده‌درێ بۆ وڵاته‌كه‌مانی بگه‌ڕێنینه‌وه.
هیمه‌تی ئه‌وه‌یشی گوت، مه‌رجی ئازادكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ ئه‌وه‌یه كه داوده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكی پێ بكڕین، ناتوانین هیچ شتێكی تری پێ بكڕین و بیگه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵكوو به‌و پارانه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی ده‌رمان ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش له به‌رانبه‌ردا كه‌لوپه‌لی پزیشكی و ده‌رمانمان بۆ ره‌وانه ده‌كه‌ن.